کارلۆ ئەنچیلۆتی : یاریزانی باشمان هەیە بۆ شوێنی کاسێمیرۆ

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی پێش یارییەکەی سبەی دژی سێلتاڤیگۆ هەموو شتێکی ئاشکرا کرد و رۆیشتنی کاسێمێرۆی لە یانەکەی ئاشکرا کرد

ئەنچیلۆتی لە سەرەتای قسەکانی گوتی، نەمانتوانی کاسێمێرۆ رازی بکەین بە مانەوە، ئەو حەز دەکات ئەزمونێکی نوێ تاقی بکاتەوە ئێمەش رێز لە بڕیارەکەی دەگرین.

ئەنچیلۆتی لە درێژەی قسەکانی باسی لە شوێنگرەوەی کاسێمیرۆ کرد و گوتی: شوێنگرەوەی کاسێمیرۆ لە یانەکە هەیە، یاریزانی زۆر باشمان هەیە لە ناوەڕاست، یاریزانمان هەیە دەتوانێت لەو شوێنە یاریی بکەن، چوامینی هەیە، کرووس ساڵی 2015 یاریی لەو شوێنە کردووە، کاماڤینگاش هەیە لەم شوێنە، شەش یاریزانمان هەیە لەم شوێنە، پێموایە کێشەمان نیە بۆ ئەم وەرزە، هەموویان نایابن

ئەنچیلۆتی لە کۆتایی قسەکانی گوتی، کاسێمێرۆ هاوشێوەی کرووس و مۆدریچ خاوەنی مێژووەکی گەورەن، سیانەیەکی نایابی مێژووی یانەکەن

بە پێی دواین هەوالەکان ئەمرۆ کاسێمێرۆ گەشتی مانچێستەر دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد و پەیوەندی بەو یانەوە دەکات

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close