كریستیانۆ رۆناڵدۆ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه مان یونایتد به‌جێبهێڵێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێداگیری له‌سه‌ر رۆیشتنی له ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات، دوای یه‌ده‌گبوونی به‌رامبه‌ر برایتۆن زیاتر له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سووره.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی رایگه‌یاندووه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر برایتۆن یه‌ده‌گ بوو، له هه‌موو كاتێك زیاتر له‌سه‌ر رۆیشتنی له مان یونایتد سووره، دوای ئاسته خراپه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی و یه‌ده‌گبوونی ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك یانه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه به‌شداریی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بكات.
مان یونایتد رۆژی یه‌كشه‌ممه له یاریگای ئۆڵدترافۆرد 2-1 به برایتۆن دۆڕا و كریستیانۆ له خوله‌كی 53 به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد و هانده‌ران له ئاستی یانه‌كه‌یان ناڕازی بوون.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت پێش داخرانی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت مان یونایتد به‌جێبهێڵێت و رووبكاته یانه‌یه‌كی به‌شداربوو له چامپیۆنزلیگ.