لاپۆرتا باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا ده‌كات
خوان لاپۆرتا مانه‌وه‌ی فره‌نكی دی یۆنگ له بارسێلۆنا دووپات ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت ‘گرێبه‌ستێكی دیكه‌ش واژۆۆ ده‌كه‌ن’.
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكی له‌باره‌ی بارسێلۆنا له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه ده‌ڵێت ‘كارێكی زۆرمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تیپێكی ركابه‌ریی دروست بكه‌ین، به‌ڵام هێشتا كاره‌كانمان ته‌واو نه‌بووه، به‌لایه‌نی كه‌م یاریزانێكی دیكه‌ش ده‌گوازینه‌وه و چه‌ند یاریزانێكیش به‌ڕێ ده‌كه‌ین’.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا، سه‌رۆكی بلاوگرانا گوتی ‘من نامه‌وێت له‌باره‌ی مێسییه‌وه قسه بكه‌م چونكه ئه‌و یاریزانی پاریس سانجێرمانه، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ خێزانی مێسی هه‌یه و خۆمان به قه‌رزاری ئه‌و ده‌زانین’.
هه‌روه‌ها لاپۆرتا گوتیشی ‘دی یۆنگ یاریزانێكی نایابه، ئێمه ده‌مانه‌وێت له یانه‌كه‌مان بمێنێته‌وه، چه‌ندان ئۆفه‌ری بۆ هاتووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت له بارسێلۆنا بمێنێته‌وه و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بمێنێته‌وه، برایوه‌یست و ئۆمتیتی ئۆفه‌ریان بۆ هاتووه و باش ده‌زانن راهێنه‌ر یارییان پێناكات، بۆیه واباشتره یانه‌یه‌كی دیكه بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه’.
بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی بێرناردۆ سیلڤا ناوه‌ڕاستكاری مانچێسته‌ر سیتی و ماركۆس ئه‌لۆنسۆ به‌رگریكاری چێڵسی له‌سه‌ر هێڵه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه به‌فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ماركۆس ئه‌لۆنسۆ رابگه‌یه‌نێت.