کۆمێنتت بۆ دەنووسێت؛ ئاگاداربە لە ئینستاگرام باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ مەکە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم رۆژانەی دواییدا لە ئینستاگرام چالاک بووە و هەر کەسێک باسی داهاتووی ئەو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییە بکات، لەوانەیە دۆن کۆمێنتی بۆ بنووسێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم مانگە پێنج جار کۆمێنتی لە ئینستاگرام نووسیوە و وەڵامی قسەوباسەکانی لەبارەی چارەنووسی خۆی کردووە.

یەکەم کۆمێنتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئینستاگرام هەفتەی رابردوو بوو، کاتێک کەناڵێکی پۆرتوگاڵی لە ئینستاگرام نووسیبووی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیکە بە خواستن بگەڕێتەوە سپۆرتینگ لیسبۆن، ئەم وێنەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە وێنەی ئۆتۆمبێڵی کریستیانۆیە لە گەراجی یاریگای خۆسێ ئالڤالادێ’، کریس هەرزوو ئەو هەواڵەی بەدرۆخستەوە و بۆی نووسی: ساختەیە.

هەژمارێکی دیکەی هەوادارانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ وێنەیەکی هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدریدیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاندەرانی یانە مەدریدییەکە بانەرێکیان بەرزکردبووەوە تیایدا نووسرابوو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەخێر نەیەیت، دۆنیش بە ئیمۆجی پێکەنین گوزارشتی لە هەستی خۆی بەرامبەر دژایەتیکردنی هاندەرانی رۆخی بلانکۆس کردبوو.

Image

پەیجێکی دیکەی هاندەرانی دۆن نووسیویەتی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێداگیری لەسەر رۆیشتنی لە مانچێستەر یونایتد دەکات، بەڵام مان یونایتد رەتیدەکاتەوە بیفرۆشێت.
کەچی کریس زۆر بە توندی ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و نووسیویەتی: ‘ئه‌سته‌مه‌ بۆ ماوه‌ی رۆژێك هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌ی منه‌وه‌ بڵاو نه‌كەنەوە، ئەگەر میدیاکان له‌باره‌ی منه‌وه‌ قسه‌ نه‌کەن پاره‌ په‌یدا ناكەن، ئێوه‌ باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر درۆ نه‌كه‌ن ناتوانن سه‌رنجی خه‌ڵكی رابكێشن، به‌رده‌وام بن، رۆژێك دێت هه‌واڵێكی راست ده‌بیستن’.

فانێکی رۆناڵدۆ بڵاویکردووەتەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یاریی داهاتووی مانچێستەر یونایتد بانگهێشت نەکراوە و گەشتی ئۆسلۆ ناکات، کریستیانۆ لە کۆمێنت بۆی نووسیوە: یەکشەممە پاشا یاریی دەکات.

Image

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close