لە یەکێک لە خولەکان، دوو یاریی بە ئەنجامی 91-1 و 95-0 کۆتاییان هات

فیدراسۆنی تۆپی پێی سیرالۆنی لە بەیانامەیەکی فەرمی ئاماژەی بەوە کردووە لە ئەنجامی هەردوو یاریی خولە پلە دووەکانی ئەم وڵاتە کە بە ئەنجامی 91-1 و 95-0 کۆتاییان هاتووە دەکۆڵێتەوە و بە ئەنجامێکی نا لۆژیکی وەسفی کردوون.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، فیدراسۆنی تۆپی پێی وڵاتی سیرالۆنی رۆژئاوایی ئەفریقا بریاریداوە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدات لەگەڵ سەرجەم یاریزانان و بەرپرسانی هەردوو یاریی نێوان گالف ئێف سی و کوکیما لبنان بکات کە یارییەکە بە ئەنجامی 91-1 گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی گالف ئێف سی کۆتایی هات لەگەڵ یاریی نێوان لومبنبۆ يونايتد و کاهولا رینجەرز کە بە ئەنجامی 95-0 لە بەرژەوەندی یانەی کاهولا کۆتایی هات.

فیدراسۆنی ئەم وڵاتە لە بەیانامەیەکی فەرمی ئاماژەی بەوە کردووە، هیچ لێبوردنێکیان نیە بۆ یاریی کردن بە ئەنجامی یارییەکان یان هەر شتێکی لەو بابەتە، بۆیە لیکۆڵینەوە لەگەڵ سەرجەم ئەو کەسانە دەکەن کە بەشداربوونە لەم دوو یارییە ئەگەر هەرکەسێک شتێکی لەسەر ئاشکرا بێت ئەوە بە توندرین شێوە سزا دەدرێت.

لە ئەگەری دان نان بە هەردوو ئەنجامی یارییەکە، ئەوا ئەم دوو ئەنجامە دەبێت گەورەترین ئەنجامی یارییەکی تۆپی پێ لە مێژوودا، لەگەڵ ئەوەی ساڵی 2002 لە خولی مەدغشقر یانەی ئادێما لە یانەی لە لومیرێنی بردەوە بە ئەنجامی 149-0 گۆڵ، یاریزانانی تیپی دۆڕا بە هۆی ناڕەزایی دژی بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە گۆڵیان لە خۆیان تۆمار کردبۆوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close