ریال مەدرید لە مامەڵەیەكی سەیردا لۆكا یۆڤیچ بە فیۆرنتینا دەفرۆشێت

 

لە چوارچێوەی لەكۆڵكردنەوەی چەند یاریزانێك ك مووچەكانیان بەرز و لە پلانەكانی ئەنچیلۆتی دا شوێنیان نییە، ڕیال مەدرید لۆكا یۆڤیچی بە یانەی فیۆرنتینای ئیتالی فرۆشت

بەگوێرەی سكای سپۆرتس، ڕۆیشتنی یۆڤیچ بۆ فیرۆنتینا بەخۆڕایی دەبێت و  ڕیال مەدرید یەك یۆرۆ وەرناگرێت بەڵام یانە ئیتالیەكە دەبێت مووچەی یاریزانەكە بددات، بلێرەدا مەرجی ئەوە هەیە كە هەر كاتێك فیۆرنتینا یاریزانەكە بفرۆشێت ریال مەدرید بری 50% ی پارەی گرێبەتسەكەی بۆ خۆی دەبات، گرێبەستەكە بۆ دوو وەرزە دوای ئەو دوو وەرزە فیۆرنتینا دەتوانێت یاریزانەكە بفرۆشێت یان گرێبەستەكەی بۆ تازە بكاتەوە.

بەگوێرەی میدیا وەرزشییەكانی مەدرید لە ئێستادا ئەگەر ریال مەدرید ماڕكۆ ئاسنسیۆ بفرۆشێت ئەوا ڕیال مەدرید جموجۆڵەكانی دەست پێ دەكات بۆ ئەوەی هرشبەرێك بكڕێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close