نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان

كریستیانۆ رۆناڵدۆ زیاتر له به‌جێهێشتنی مانچێسته‌ر یونایتد به‌ره‌و چێڵسی نزیك ده‌بێته‌وه و كریستیان ئێرێكسنیش له چوونی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد نزیكه.
ئێرێكسن بۆ سێ ساڵ ده‌چێته مانچێسته‌ر یونایتد
كریستیان ئێرێكسن له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره دانیماركییه له‌سه‌ر داوای ئێریك تێن هاگ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌كات.
داڤید ئۆرێنستن رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئه‌وروپی ئاشكرایكردووه، ئێرێكسن تاكو ساڵی 2025 ده‌بێته یاریزانی مان یونایتد و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ ده‌كات و پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت.
ئارتۆرۆ ڤیدال ده‌چێته ریزه‌كانی فلامینگۆ
ئارتۆرۆ ڤیدال ناوه‌ڕاستكاری چیلی بۆ ماوه‌ی ساڵێك و نیو ده‌چێته ریزه‌كانی فلامینگۆی به‌ڕازیلی.
ئارتۆۆ ڤیدال ناوه‌ڕاستكاری ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی له‌گه‌ڵ فلامینگۆی به‌ڕازیلی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و بۆ ماوه‌ی ساڵێك و نیو ده‌چێته ریزی ئه‌و یانه به‌ڕازیلییه و له‌م هه‌فته‌یه گرێبه‌سته‌كه به‌فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌چێته چێڵسی
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هه‌موو یانه‌یه‌ك زیاتر له چوونی بۆ ریزه‌كانی چێڵسی نزیكبووه‌ته‌وه، هێرشبه‌ره پۆرتوگاڵییهكه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه راهێنانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و ده‌یه‌وێت ئه‌م هاوینه مان یونایتد به‌جێبهێڵێت.
میدیاكانی ئه‌وروپا ئاشكرایان كردووه، خۆرخێ مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ چێڵسی ده‌ستی به گفتوگۆ كردووه و نزیكه په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه بكات.
بایرن میونشن بۆ گواستنه‌وه‌ی دی لێخت هاته سه‌ر هێڵ
بایرن میونشن بۆ گواستنه‌وه‌ی دی لێخت به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی هاتووه‌ته سه‌ر هێڵ.
فلۆریان پلاتینبێرگ رایگه‌یاندووه، بایرن میونشن بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لێخت به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی یۆڤێنتۆس هاتووه‌ته سه‌ر هێڵ و هاوشانی چێڵسی ئینگلیزی ركابه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و به‌رگریكاره‌ی پێشووی ئه‌یاكس ئامسته‌ردامی هۆڵه‌ندی ده‌كات.