کریستیانۆ و نێیمار وەرزی داهاتوو بەیەکەوە لەم یانەیە یاریی دەکەن

ئەم هاوینە دووبارە دەنگۆکانی رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مانچێستەر یونایتد و فرۆشتنی نێیمار لە لایەن پاریس سانجێرمان بڵاوبووەتەوە، یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگیش دەیەوێت ئەم دوو ئەستێرەیە بگوازێتەوە ریزەکانی و لە رێگای ئەوانەوە رکابەری نازناوی خولەکە بکات.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی ‘Evening Standard’، چێلسی ئینگلیزی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لەم هاوینە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا بگوازێتەوە ریزەکانی و وەرزی داهاتوو بەیەکەوە لە ریزەکانی بلوز یاریی بکەن.

ئەم هەوڵە لە کاتێک دایە، کریستیانۆ بە فەرمی لە رێگای مێندێزی بەڕێوبەری کارەکانی داوای لە ئیدارەی مان یونایتد کردووە ئاسنکاری بۆ بکەن لە رۆیشتنی، لە هەمان کاتدا بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی فەڕەنسا، نێیمار ئەو ئاستەی پێشکەش نەکردووە کە یانەکە چاوەڕوانی دەکرد و بەرزی مووچەکەی، بارگرانی بۆ یانەکە درووستکردووە و لە ئەگەری ئۆفەرێکی گونجاو، PSG دەستەبەتداری دەبێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close