زێدان ئیقبال ئەستیرەی لاوی عێراقی لەیەكەمین مەشقی تین هاگ سەرسام دەكات

 

دوای ئەوەی زێدان ئیقبال گرێبەستی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان تازە كردەوە و بەشداری مەشقەكانی تیپی یەكەمی یانەكەی كرد، ئێریك تین هاگی ڕاهێنەری مانچێستەر یۆنایتد سەرسامی خۆی بە بەهرەكانی زێدانی عێڕاق دەربڕی.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی میترۆی ئینگلیزی ئاشكرای كردوە كە تین هاگی ڕاهێنەری تازە مان یۆنایتد دوای ئەوەی لە مەشقەكان چاوی بە زێدان ئیقابل كەوتوە گوتوویەتی ” ئاستی زێدان ئیقبال لە مەشقەكان تووشی سەرسوڕمانی كردم، نازانم چۆن ئەو یاریزانە لە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ تیپی یەكەمی یانەكە بەشداری نەكردوە” قسەكانی تین هاگ لە میدیا وەرزشیبیەكانی عێراق زۆر بە بایەخەوە وەرگیرا و بەپرسانی وەرزشی عێراقی پێیان وایە ئەو قسەیە واتای هەڵكردنی گڵۆپی سەوزە بۆ زێدان ئیقبال بۆ ئەوەی لەم وەرزە لەگەڵ یانەكە یاری بكات.

جێی ئاماژەیە، زێدان ئیقبال بۆ هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق بانگهێشت كراوە بەڵام تا ئیستا لە پێكهاتەی سەرەكی یاری نەكردوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close