هه‌موو شتێك ته‌واو بوو، كریستیانۆ رۆناڵدۆ مانچێسته‌ر یونایتد به‌جێده‌هێڵێت

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه‌ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد به‌جێبهێڵێت و به‌دوای یانه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت.

رۆژنامه‌ و میدیاكانی ئه‌وروپا رایانگه‌یاندووه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای له‌ مانچێسته‌ر یونایتد كردووه‌ رێگای بده‌ن بڕوات، گه‌رچی به‌رپرسانی یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت پارێزگاریی لێبكه‌ن، به‌ڵام كریستیانۆ بڕیاری كۆتایی خۆی داوه‌ و مان یونایتد به‌جێده‌هێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رایگه‌یاندووه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ رێگای خۆرخێ مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی به‌دوای یانه‌یه‌كی نوێ ده‌گه‌ڕێت، كه‌ رۆمای ئیتاڵی و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی و سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی له‌ دیارترین ئه‌و بژاردانه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دۆن له‌م هاوینه‌ روویان لێ بكات.

هاوینی رابردوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ یۆڤێنتۆسه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مانچێسته‌ر یونایتد كرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close