بارسێلۆنا ئەم هاوینە 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانان سەرف دەكات

 

وا دیارە یانەی بارسێلۆنا بەنیاز نییە لە گواستنەوەی هاوینە بێ دەنگ بوەستێت و بەگوێرەی تازەترین هەواڵ دوای وەرگرتنی بەشێكی پارەی فرۆشتنی مافی پەخشی یارییەكان، یانەكە بەنیازە زنجیەرەیەك گرێبەست ئەنجام بدات.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ یانەی بارسێلۆنا بری 207 ملیۆن یۆرۆی وەك بەشی یەكەمی پارەی فرۆشتنی 15% مافی پەخشی یارییەكانی وەرگرتوە و بەگوێرەی زانیارییەكان یانەكە بەنیازە بری 200 ملیۆن یۆرۆ ئەم هاوینە لە چەند گرێبەستێك سەرف بكات بۆ ئەوەی یانەكە لەم وەرزە جارێكی دیكە بتوانێت لەسەر هەموو نازناوەكان ڕكابەری بكات.

بەپێی رۆژنامەكە گواستنەوەی ڕافینیا لە لیدز یۆنیاتد و لیڤادۆڤسكی لە بایەرن و جول كۆندی بەرگرگریكاری سیڤییا هەروەها گواستنەوەی ئالۆنسۆ و ئەزبیلیكویتا لە چێلسی و كیسی لە ئەی سی میلان گرنگترین گرێبەستەكانی یانەی بارسێلۆنا دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close