تەكنەلۆژیایەكی تازە لە مۆندیالی قەتەر بۆ دیاری كردنی ئۆفساید بەكاردەهێنرێت

 

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفا ڕایگەیاند كە لە مۆندیالی قەتەر 2022 تەكنەلۆژیایەی نوێ بۆ دیاری كردنی ئۆفساید بەكار دەهێنرێت كە یەكەمین جارە كاری پێ دەكرێت.

بەگویرەی فیفا ئەو تۆپەی لە مۆندیالی قەتەر بەكار دەهێنرێت لە دیوی ناوەوەی دەزگایەكی زۆر بچووكی تێدا دانراوە كە جووڵەی یاریزانان بە شێوەیەكی زۆر دروست دیاری دەكات و ڕاستەوخۆ زانیارییەكان بۆ ژووری var دەنێرێت بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە حاڵەتە هەستیارەكانی ئۆفساید بدەن، ئەمەش لە سەرجەم یارییەكانی مۆندیالی قەتەر بەكار دەهێنرێت و بە یاردەدەرێكی باش بۆ ستافی var هەژمار دەكرێت.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا سیستەمی var لە زۆرینەی چالاكییەگاین فیفا و یوفا بەكار دەهێنرێت، بەڵام وێرای ئەوەش ڕەخنەی زۆر لە var دەگیرێت كاتێك لە هەندێك بڕیاری هەستیاردا تووشی هەڵە دەبێت یان كاتێك بڕیاری دروست نادرێت.

ئەو تۆپەی ئۆفساید دیاری دەكات

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close