شه‌ری گواستنه‌وه‌ی رافینیا له‌ نێوان بارسێلۆنا و چێلسی به‌رده‌وامه‌

شه‌ری بارسێلۆنا و چێلسی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی رافینیای به‌ڕازیلی و یاریزانی لیدز یونایتدی ئینگلیزی چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه‌، كه‌س نازانێت ئه‌و یاریزانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كام یانه‌ ده‌كات، به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك و لیدز له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك رێككه‌وتووه‌، ئارسێناڵیش له‌م نێوانه‌ و به‌بێ لایه‌ن ماوه‌ته‌وه‌.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامه‌نووسی دیار و به‌ ئاگا له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بارسێلۆنا دوێنێ په‌یوه‌ندی به‌ لیدز یونایتد كردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی رافینیا دوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ دیكۆی پۆرتوگاڵی، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌، تاوه‌كو رێك بكه‌ون له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی، به‌ڵام لیدز یونایتد له‌گه‌ڵ چێلسی به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن یۆرۆ گه‌یشتووه‌ رێككه‌وتن.

بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ دیكۆی به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی رافینیا رێككه‌وتووه‌، چێلسیش له‌گه‌ڵ لیدز رێككه‌وتووه‌، تاوه‌كو ئێستا كه‌س نازانێت رافینیا ده‌بێته‌ یاریزانی كام یانه‌ و كام یانه‌ ئه‌م شه‌ره‌ ده‌باته‌وه‌، به‌ڵام كامیان یانه‌ پاره‌ی زیاتر بخاته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ، ده‌بێته‌ براوه‌ی ئه‌م شه‌ره‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close