بارسێلۆنا كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاوه‌نی ریكۆردی گرانترین یاریزانی جیهان ده‌كات

بارسێلۆنای ئیسپانی، رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی قوڵی داریی بووه‌ته و ناتوانێت به ئازادانه یاریزان بگوازێته‌وه به‌هۆی یاسایی دارایی خاوێن و كه‌می سه‌رمایه، كه‌چی رۆژانه ده‌نگۆی گرینگی پێدانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به یاریزانی باش و گرانبه‌ها بڵاو ده‌بێته‌وه، ئێستا باس له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاوه‌نی ریكۆردی گرانترین یاریزانی جیهان له لایه‌ن یانه‌كه ده‌كرێت.
داڤید سانچێزی رۆژنامه‌نووسی كه‌ته‌لۆنی بڵاویكردووه‌ته، بارسێلۆنا ئاره‌زوو ده‌كات نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای به‌ڕازیلی، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه و ئێستای پاریس سانجێرمان بگه‌ڕێنێته‌وه كامپ نوو، چونكه تێچووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هیچ له‌سه‌ر بارسا ناكه‌وێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها رێككه‌وتنی بارسا و PSG-یه و ئه‌م هاوینه، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه ئه‌و یانه‌یه فه‌ڕه‌نسییه ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری هێرشبه‌ره‌كه‌ی بێت.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، بارسێلۆنا به‌هۆی كه‌می سه‌رمایه تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه گواستنه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی ته‌واو بكات، جیاله‌وه‌ش فرانك كیسێ و كریستیانسنیش بێ یانه‌ن و چاوه‌ڕوانی ئۆفه‌ری فه‌رمی بارسا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بكه‌ن، كه به‌پێی زانیارییه‌كان بلوگرانا له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو یاریزانه گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی رێكخستنه‌وه‌ی دارایی یانه‌كه‌ی ده‌كات، دواتر ئیمزا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی بارسا بكه‌ن.
Neymar a coste cero y adaptando su ficha a la realidad del club…….lo ficho !!!!!
— 🎙 𝗗𝗮𝘃𝗶𝗱 𝗦𝗮́𝗻𝗰𝗵𝗲𝘇 (@David74Sanchez) June 29, 2022