نوێترین زانیاریی ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان بارسێلۆنا و عوسمان دێمبلی بزانه‌

بێ پاره‌یی وای له‌ بارسێلۆنا كردووه‌ ناتوانێت پارێزگاری له‌ باشترین یاریزانه‌كانی بكات

ئه‌مڕۆ دووباره‌ و پێش چه‌ند رۆژێك له‌ كۆتاییهاتنی گرێبه‌ستی عوسمان دێمبلی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، هه‌ردوو لا له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن و كۆتایی هێنان به‌و گفتوگۆ درێژه‌ی نێوانیان، به‌ڵام وه‌كو پێشتر كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێ سوود كۆتایی هات.

به‌پێیی زانیارییه‌كانی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامه‌نووسی دیاریی ئیتاڵی، ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارسێلۆنا و دێمبلی هیچ پێشڤه‌چوونێك رووی نه‌داوه‌، بارسا هه‌مان پرۆپۆزه‌لی پێشووی پێشكه‌شی دێمبلی كردووه‌ به‌بێ زیاد كردنی یه‌ك یۆرۆ و  كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌بێ ئه‌نجامی كۆتایی هاتووه‌.

دێملی ئاره‌زووی مانه‌وه‌ له‌ كامپ نوو ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دوا بڕیاریی خۆی ده‌دات به‌ مانه‌وه‌ یان رۆیشتنی له‌ یانه‌كه‌، له‌ هه‌مان كاتدا بارسێلۆناش نایه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ده‌ستبدات، بۆیه‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو سه‌یری دارایی یانه‌كه‌یان بكه‌ن، له‌ ئه‌گه‌ری نه‌بوونی كێشه‌ له‌ یاسای دارایی خاوێن و هه‌بوونی سه‌رمایه‌ی به‌رده‌ست، له‌سه‌ر داوای چاڤی هێرناندێز دێمبلی له‌ یانه‌كه‌یان بهێڵنه‌وه‌ و رێگا به‌ رۆیشتنی نه‌ده‌ن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close