مانگی داهاتوو ریال مەدرید و بارسێلۆنا و یوڤێنتوس دەبێت لە دادگا ئامادەبن

بابەتی سوپەر لیگ کە بیرۆکەکەی لە لایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا و ئەندرێ ئانێلی سەرۆکی یوڤێنتوس پشتگیری دەکرێت، تاوەکو ئێستا کۆتایی نەهاتووە، پێچەوانەی زۆرێک لە یانەکانی ئینگڵاند، ئیتاڵیا و ئیسپانیا، ئەو سەرۆکانە دەستبەرداری ئەو بیرۆکەیە نەبوون و لە بەرمبەردا یوێفا بەهەموو شێوەیەک رووبەڕویان وەستاوەتەوە و لە دواین هەوڵ، لەسەر سکاڵای ئەو یانانە، مانگی داهاتوو دانیشتنێک لە دادگای یەکێتی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ ئەنجام دەدرێت.

رۆژی 12 مانگی داهاتوو لە لۆکسمبۆرگ، دانیشتنی دادگای (CJEU) کە ناسراوە بە دادگای یەکێتی ئەوروپا، دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، کە بڕیارە ئەو دادگایە چارەنووسی سکاڵایەکی ئەو سێ یانەیە لە دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یەکلایی بکاتەوە.

پێشتر ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس لە مەدرید سکاڵایان لە دژی یوێفا تۆمار کردووە و لە سکاڵاکەیان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو فیدراسیۆنە قورغکاری لە یاریی و داهاتەکان دەکات، ئەمەش دوایی ئەوەی ئەو فیدراسیۆنە رێگریکرد لە دانانی خولێکی نوێ بە ناوی سوپەر لیگ.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close