بەڵگەی تازە لەسەر داهاتووی عوسمان دیمبلی ئاشكرا كرا

 

بابەتی مانەوە یان رۆیشتنی عوسمان دیمبلی لە بارسێلۆنا گەیشتوەتە دوایین قۆناغەكانی و پێ دەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی یەكلایی ببێتەوە.

لەم بارەیەوە خافی میكێل ڕۆژنامەنووسی نزیك لە یانە كەتەلۆنییەكە دەڵێت ” لە ئێستادا عوسمان دیمبلی تەنها یەك هەنگاو لە تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەل بارسا دوورە، یاریزانە فەرنسییەكە چووەتە لای چاڤی ڕاهێنەر و پێی گوتوە پێم باشە بە لاپۆرتای سەرۆك بڵێی كە كەمێك ئۆفەرەكەی یانەكەی بۆ باشتر بكەن بۆ ئەوەی بە فەرمی بمێنێتەوە، چاڤیش پێی گوتوە كە ئەوە مەحاڵە یان دەبێت بە گرێبەستەكە ڕازی بیت یان برۆیت باشتر كردن ئەنجام نادرێت.

هەر سەبارەت بەو بابەتە بەگوێرەی میدیاكان بەهۆی حەزی دیمبلی بۆ مانەوە لە بارسێلۆنا خەریكە نێوان یاریزانەكە و موسا سیسۆكۆی بریكاری بەرەو خراپی دەچێت ، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەگەر دیمبلی لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە ئەوا چیتر سیسۆكۆ وەك بریكاری دیمبلی نامێنێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close