ناسر خلێفی نهێنی مانه‌وه‌ی مباپێ و نه‌چوونی بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

دوایی مانه‌وه‌ی كیلیان مباپێ له‌ ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان و په‌یوه‌ندی نه‌كردنی به‌ ریال مه‌درید، زۆر قسه‌ و ده‌نگۆ ده‌رباره‌ مباپێ بڵاو كرانه‌وه‌، ته‌نانه‌ت مباپێ خۆی و فلۆرێنتینۆ پێرێیش قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كرد، دواین كه‌س ناسێر خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمانه‌، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاته‌ ده‌نگ و نهێنی مانه‌وه‌ی مباپێ له‌ PSG و نه‌چوونی بۆ مێرێنگی ئاشكرا كرد.

ناسر خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر ئه‌م باته‌ گوتی: “ریال مه‌درید ئاماده‌بوو مباپێ به‌نرخێكی زۆر زیاتر له‌وه‌ی ئێمه‌ بگوازێته‌وه‌ و هاوینی رابردوو ئۆفه‌رێكی به‌بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شكرد، به‌ڵام ئێمه‌ ره‌تمان كرده‌وه‌ و چونكه‌ ده‌مانزانی مباپێ ده‌یه‌وێت له‌ پاریس بمێنێته‌وه‌، كه‌چی ئێستا پێی ده‌ڵێن بۆ پاره‌ ماوه‌ته‌وه‌، من به‌ باشی ئه‌و ده‌ناسم و ده‌زانی مباپێ و خێزانه‌كه‌ی چییان ده‌وێت، ئه‌وان گرینگی به‌ پاره‌ ناده‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان ئه‌م شاره‌ و ئه‌م وڵاته‌یان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی یاریی تێدا بكات”.

مباپێ دوایی ته‌واوی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان، چاوه‌ڕوان ده‌كرا په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌درید بكات، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی تاوه‌كو هاوینی 2025 له‌گه‌ڵ PSG نوێ كرده‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close