فرۆكە تایبەتەكەی نێیمار جۆنیۆر تووشی ڕووداو دەبێت

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرای كرد كە ئەمرۆ فڕۆكە تایبەتیەكەی نێیمار جۆنیۆر ئەستیرەی پاریس سان جێرمان لە ڕێگای گەڕانەوەی لەشارێكی بەڕازیلی بەهۆی كێشەیەكەوە بەناچاری لە شوێنێك دابەزیوە.

بەپێی ڕۆژنامەی زا سەنی بەریتانی كێشەیەك لە فڕۆكەكە پەیدا بوو كە ترس و تۆقینی لای سەرنشینانی فڕۆكەكە دروست كرد، بۆیە كاپتنی فرۆكەكە بە ناچاری هەر لە شوێنێكی باكووری ڕۆژئاوای بەڕازیل دابەزیوە، بەپێی ڕۆژنامەكە تا ئێستا ڕوون نییە كە نێیمار و خوشەكەی لەنێو فرۆكەكە بوون یان نا لەبەر ئەوەی رۆژی پێشووتر لەگەڵ خوشەكەكەی وێنەیەكیان بەیەكەوە لە سەر پەیژەی فڕۆكەكە گرتبوو.

جێی ئاماژەیە، ئێستا نێیمار لە پشوودایە و دەنگۆی ئەوەش هەیە كە پاریس سان جێرمان دەیەوێت یاریزانەكە لەم هاوینە بفرۆشێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close