کاتێک بارسێلۆنا داوای رۆدیگێری کردووە ئەو یاریزانە چی گوتووە؟

ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری ئەڵمانی و بەرگریکاری نوێی ریال مەدرید، ئەمڕۆ بە فەرمی ئیمزای لەسەر گرێبەستی مێرێنگێ کرد و وەرزی داهاتوو بەرگری لە تۆڕی یانەکە دەکات، دوایی پەیوەندیکردنی خۆشی بەو یانەیە، باسی چۆنیەتی هەڵبژاردنی ریال مەدریدی بەسەر بارسێلۆنا کردووە.

رۆدیگێر لە کاتی پەیوندیکردنی بە ریال مەدرید ئەم نهێنییەی ئاشکرا کردووە و گوتی:”بارسێلۆنا ئارەزووی دەکرد پەیوەندی بە ریزەکانیان بکەم و ئامادەبوون بمگوازنەوە، بەڵام من بە براکەم گوت، یان پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکەم یان پەیوەندی بە هیچ یانەیەک ناکەم”، هەندێک سەرچاوەش دوایی ئەم لێدوانەی رۆدیگێر ئاشکرایان کردووە، هاندەرانی قەڵای شاهانە کاریگەرییان لەسەر ئەم بەرگریکارە هەبووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مێرێنگێ بکات.

رۆدیگێر دوایی تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێلسی، بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و درێسی ژمارە 22 دەپۆشێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close