زیدان په‌شیمانه؟

زینه‌دین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدریدی بێدەنگی شکاند و خواستی خۆی بۆ تەواوکردنی کاری راهێنەرایەتی راگەیاند. زیدان قسەی بۆ بەرنامەی “تێلیفۆت”ی فەرەنسی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا سۆزی هەیە بۆ بەردەوامبوون لە کاری ڕاهێنەرایەتی، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێکه لە یارییەکان دووركه‌وتۆته‌وه، دوای ئەوەی یانەی شاهانەی بەجێیهێشت.
زیدان وه‌كو راهێنه‌ر له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەرزی 2020-2021 خولی دووەمی خۆی لەگەڵ یانه‌ی شاهانە کۆتایی پێهێنا، دوای ئەوەی لە ماوەی یەکەم خولی ڕاهێنهرتیكردنیدا توانی 3 نازناوی لەسەریەکی چامپیۆنسلیگ بباتەوە، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه وه‌كو ڕاهێنه‌ر 11 نازناوی بەدەستهێناوە.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ژمارەیەک تیپ و یانه ده‌یانه‌وێت زیدان بكه‌ن ڕاهێنه‌ری تیمهكانیبان، لەنێویاندا هه‌ڵبژارده‌ی فەرەنسا، دواتر لە پێشەنگی لیستی کاندیدەکانه بۆ جێگرەوەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی لە یانه‌ی پاریس سانجێرمان، هەروەها ئەگەری هەیە جێنشینی دیدیە دیشامپیش بێت، دوای یارییه‌كانی مۆندیالی قەتەری ئەمساڵ.
لەگەڵ زیادبوونی ئه‌گه‌ره‌كانی گرێبەستکردن لەگەڵ کریستۆف گالتییە ڕاهێنەری یانه‌ی نیس بۆ سەرکردایەتیكردنی یانه‌كه‌ی پایتەختی فەرەنسا، پێدەچێت زیدان بەردەوام بێت لە دوورکەوتنەوە تا ئه‌وكاته‌ی ده‌بێته راهێنهریتی تیپی كه‌ڵه‌شێره‌كان.
بەڵام یاریزانه‌كه‌ی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا، کە لە ساڵی 1998 نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا، هیوادارە بگەڕێتەوە بۆ جیهانی ڕاهێنەرایەتی بەبێ ئەوەی پێویست بکات ڕاستەوخۆ باز بداتە سەر هیچ کارێکی بەردەستی.
یاریزانە تەمەن 50 ساڵەکە دەڵێت:
دەمەوێت بەردەوام بم، هێشتا ئەم مەشخەڵەم هەڵگرتووە، بیرۆکەی تۆپی پێ خولیای منە، بەڵام ئێستا دڵخۆشم و ئەوە گرنگترین شتە بۆمن.
زیدان له‌و به‌رنامه‌یه باسی ئه‌و كهللهیهیكرد بەرامبەر مارکۆ ماتێرازی ئیتاڵی لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2006 وه‌شاندی، ئەمەش وایکرد لە یاریگاکە به كارتی سوور دووربخرێتەوە و یارییەکە بە سەرکەوتنی ئیتاڵیا بەسەر فەرەنسادا کۆتایی هات .
لەوبارەیەوە زیدان وتی:
شانازی بەو کارە ناکەم کە کردوومە، بەڵام ئەوە بەشێکە لە گەشتەکەم، تەنانەت لە ژیانی مرۆڤیش‌دا هەموو شتێک بە باشی ناڕوات.
و. هه‌وراز كاوه