مۆرینهۆ سەروی ریزبەندیەکەی گرتووە

 

بەپێی ئەو راپۆرتەی کە لەلایەن “مارکا”ەوە بڵاوکراوەتەوە، بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی “بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان” کە تایبەتە بە ژمارە و بەهای یاریزانان و یانەکان،
ئەمە لیستی ئەو ڕاهێنەرانەیە کە زۆرترین پارەیان لە ماوەی کاری ڕاهێنەرایەتیدا لە میرکاتۆکاناد خەرج کردووە.

لیستەکە بەمجۆرەیە:

1- خۆسێ مۆرینیۆ (یەک ملیار و 720 ملیۆن یۆرۆ)

2- پیپ گواردیۆلا (1.6 ملیار یۆرۆ)

3- كارلۆ ئەنچیلۆتی (1.4 ملیار یۆرۆ)

4- مانوێل پێلێگرینی (یەک ملیار و 160 ملیۆن یۆرۆ)

5- ماسیمیلیانۆ ئالێگری (یەک ملیار و 80 ملیۆن یۆرۆ)

کەچی پێگەکە نوسیەتی دواتر هاندەرانی مۆرینیۆ باسی ئاڵوگۆڕ و پارە دەکەن و باسی گرێبەستی (گواردیۆلا و کلۆپ) دەکەن، کە گوایە زۆرترین پارەیان لە گواستنەوە و هێنانی یاریزانان خەرج کردووە. هەرچەندە مۆرینیۆ لەکاتی پێشەکەیەوە بە درێژایی مێژووی تۆپی پێ زیاتر لە یەکێک لەو ڕاهێنەرانە پارەی خەرج کردووە، بەڵام ئەوە ئەمە ناگەیەنێت ئەو کەسایەتییە بەهای خۆی لە دەست بدات، تەنانەت لەو ماوەیەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد بوو بڕی 350 ملیۆن یۆرۆی لە ماوەی تەنیا دوو وەرزدا خەرج کردووە و دواتر لە تیپەکەی ڕۆیشت، بەبێ ئەوەی تیپێک دروست بکات بۆیان، جیاوازی مۆرینیۆ و ئەوانەی دیکە ئەوەیە ئەو ناوانەی دیکە تیپ و پێکهاتەیەکی باشیان لەدوای کارەکانیان دروست کردووە، بەڵام خۆسییە کەمتر گوێی بەدوای ڕۆشتنی خۆیداوە و بونیادی باش نییە.

هەوراز کاوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close