عوسمان دێمبڵی داهاتووی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشکرا کرد

- دوایی چاوەڕوانی و دەنگۆیەکی زۆر، عوسمان دێمبلی لە نوێترین دەرکەوتنی، بەشێوەیەکی نا فەرمی داهاتووی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات و کۆتایی بە زۆر دەنگۆ دەهێنێت.
عوسمان دێمبلی لە کاتی شۆفێریکردنی و وەستانی لە ترافیکێک، لە لایەن هاندەرێکی بارسێلۆنا پرسیاری لێدەکرێت کە ئایا لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە یان دەڕوات؟، دێمبلی وەڵام دەداتەوە و دەڵێت:”لە بارسێلۆنا دەمێنمەوە، لێرە ئاسوودەم”.
دێمبڵی دەربارەی پەیوەندیکردنی بە چێلسی، یانەکانی تر و ئارەزووی تۆماس تۆماس تۆخێلی راهێنەری چێلسی بۆ گواستنەوەی ئەو، دەڵێت:”ئەمانە هەموو تەنها پروپاگەندەن و هیچ شتێکی وا بوونی نییە”.
Dembele tells a fan that he's staying at Barcelona 🤔 (via @Soso9zb) pic.twitter.com/DwqXwRTQQZ
— ESPN FC (@ESPNFC) June 18, 2022