ئاماره‌ گرنگەکانی ده‌ستپێكی ئه‌مساڵی پرێمه‌رلیگ

 

تیروپشکی پرێمەرلیگ بۆ وەرزی 2022-2023 ڕكێشراو لە ئەنجامدا یارییەکان، لە قۆناغی یەکەمدا هاوسەنگ بوون، کە لە مانگی ئابی داهاتوودا دەستپێدەکات.

تۆڕی ئۆپتا کە تایبەتە بە ئاماری تۆپی پێ، کۆمەڵێک ڕاستی بڵاوکردەوە سەبارەت بە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی ئینگلیزی کە لە ماوەی ٣ ڕۆژدا لە ٥ تا ٧ی ئاب بەڕێوەدەچێت.

ئەمە پێنجەمین جار دەبێت کە پرێمەرلیگ لە ڕۆژی هەینی دەستپێبکات، یانه‌ی ئارسناڵ لە یەکەم یاریی ئەم وەرزەدا ڕووبەڕووی کریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە، پێشتر دووجار لەم ڕۆژەدا یاریی کردووە، بەرامبەر لیستەر سیتی و لە ساڵی ٢٠١٧دا بە ئەنجامی ٤-٣ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە وەرزی ڕابردوودا بە ئەنجامی 2-0 بەرامبەر برێنتفۆرد دۆڕا.

لیڤەرپوڵ دەبێتە یەکەم یانە لە مێژووی پرێمەرلیگدا کە ٤ جار لەسەریەک ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی تازە سه‌ركه‌وتوو بۆ خوله‌كه‌ بێته‌وه‌، کاتێک لە قۆناغی یەکەمدا ڕووبەڕووی یانەی فولهام دەبێتەوە، دوای ئەوەی لە ٢٠١٩ و ٢٠٢١ رووبه‌رووی نۆرویچ سیتی و لە ٢٠٢٠ لیدز یونایتدی تازه‌ سه‌ركه‌وتوو بۆ پرێمه‌رلیگ بۆیه‌وه‌.
یانه‌ی مانچستەر یونایتد ٦ ساڵه‌ لەسەریەک یەکەم یاری خۆی لە یاریگای خۆی ئەنجام دەدات، کاتێک لە ٧ی ئاب میوانداری یانەی برایتۆن دەکات، ئەمەش ژمارەیەکی مێژووییە لە سەردەمی پریمەرلیگدا.

ئیڤەرتۆن و لیڤەرپوول کە جەمسەرەکانی مێرسیسایدان، لە ئێستادا لە قۆناغی یەکەمدا لە نێوان هەڵبژاردەکانی پریمەرلیگدا درێژترین یاریی لەسەریەک نەدۆڕاون، لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا، كه‌ ١٠ یارییان ئەنجامداوە.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ساوسهامپتۆن خاوه‌نی درێژترین شكستی لەسەریەک لە قۆناغی یەکەمی پریمەرلیگ لە نێوان ٨ یاریدا، كه‌ له‌ ٤ یاری دۆڕاوە و لە 4 یاریدا یەکسان بووە.

سەبارەت بە یاریزانە نەرویجییەکە، ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نوێی مانچستەر سیتی، لە قۆناغی یەکەمی خولی ئه‌ڵمانی، له‌ یه‌كه‌م یاریدا لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند، 2020-2021 و 2021-2022 به‌ تۆماركردنی دوو گۆڵ دژی یانه‌كانی
بروسیا مۆینشنگلادباخ و ئەنتراکت فرانکفۆرت ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌گه‌ڵ سیتی چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرێت دووباره‌ی بكاته‌وه‌.

هەرچەندە نۆتینگام فۆڕێست تازە بەرزبووەتەوە بۆ پرێمەرلیگ، بەڵام زۆرترین رێژەی بردنه‌وه‌ی له‌ تیپه‌ رکابەره‌كانی هەیە لە قۆناغی یەکەمدا بە رێژەی 80%، بەو پێیەی لە قۆناغی یەکەمدا، کە لە پێشبڕکێکەدا یاریی کردووە بە سیستمە مۆدێرنەکەی ئێستای 4 یاریی بردۆتەوە لە کۆی 5 یاریی لە ساڵانی 1992-1993ەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close