ئایا‌ ئه‌نچیلۆنی یاری به‌ یاریزانی ژماره‌ 10 ده‌كاته‌وه‌؟

 

شیکرنەوە و وەرگێڕانی – هه‌وراز كاوه‌

یاریزانی ژمارە 10 یان یاریزانی کلاسیکی ڕۆڵی ئەوەیە، کە لە ناوچەی نێوان هێڵی ناوەڕاست و بەرگری ڕکابەر یاری بکات و لە پشت هێرشبەر و لە نێوان باڵەکاندا جێگیر بێت، کاری ئەو ئەوەیە کە دەرفەت بۆ هێرشبەرەکان دروست بکات و لە ڕێگەی تۆپەکانەوە به‌یه‌ك پاس ئامانجی خۆی بپێكێت و ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌كی یاریگادا بكات. پێشتر له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریزانی ژماره‌ 10 ڕۆڵی زۆر بوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی گۆڕنكارییه‌كانی تۆپی پێوە ورده‌ ورده‌ ڕۆڵی ئه‌م ژماره‌یه‌ نه‌ماو ڕاهێنه‌ره‌كان بیریان له‌ جێگره‌وه‌ی دیكه‌ كرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی له‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پشتی به‌ یاریزانی ژماره‌ 10 ده‌به‌ست، به‌ڵام دواجار له‌به‌ر نه‌بوونی یاریزانێكی دیار ده‌ستبه‌رداری ئه‌م خه‌ونه‌ی بوو، به‌ڵام ئێستا هیوای بۆ گه‌ڕاته‌وه‌، كه‌ لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین.

کارلۆ ئەنچیلۆتی خاڵی هێزی ئه‌وه‌یه‌ له‌ هێرشبردن بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر خێرایه‌، تەنانەت دەتوانین ناوی ببەین به‌ بزن، لە کارکردن لەگەڵ هێرشبەراندا، وەک ئەستێرەکانی ئێستای ریاڵ مەدرید کەریم بنزیما و ڤینیسیۆس جونیۆر دەتوانن پشتڕاستی بکەینەوە، كه‌ باشترین وەرزی ژیانی وەرزشییان لە ژێر دەستی کارلێتۆ به‌رێكرد، هه‌روەها مارکۆ ئەسینسیۆ و رۆدریگۆ گۆس لە ساڵانی 2021/2022 به‌شێوه‌ی به‌رچاو له‌لای ئه‌نچیلۆتی پێشكه‌وتوون و قازانجی گه‌وره‌یان كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا.

لە ڕابردوودا پێگەی یاریزانی ژمارە 10 لەلایەن کارلۆوە گرنگ بوو، به‌ڵام دواتر به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری یاریزانی ژماره‌ 10 بوو، له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، بەڵام هەرگیز ناتوانین ئەو نزیکایەتییە لەبیر بکەین، کە لەگەڵ جەیمس ڕۆدریگێز هەیبوو، لە یەکەم وەرزیدا لە ڕیاڵ توانی 13 گۆڵ و 13 ئەسیستی سەرسوڕهێنەری هەبێت بە 2.7 پاسی سەرەکی لە هەر یارییەکدا لەژێر دەستی کارلۆ.

وەرزی ڕابردوو ئەنچیلۆتی بەڕاستی نەیتوانی یاریزانی ژماره‌ 10 بەکاربێنێت، تاقیکردنەوەی لەسەر یەکێک له‌ یاریزانەکانی کرد و هەوڵیدا ئیدن هازارد لە ڕۆڵێکی ئازاددا بەکاربهێنێت. هازارد چەند ئامارێکی نایابی دریبڵ و پاسی سەرەکی تۆمارکرد، مارکۆ ئەسینسیۆ هاتریکی بەرامبەر یانەی پێشووی مایۆرکا تۆمارکرد، بۆیە دواتر ئه‌و ڕۆڵە له‌ ناوه‌ندی یاریگادا به‌ خاڵی ئەرێنیی به‌سه‌ر تیپه‌كه‌دا شكایه‌وه‌. بەگشتی پێکهاتن و ڕێکخستنەکەی ئه‌نچیلۆتی نەیتوانی مامەڵە لەگەڵ یاریزانێکی داهێنەردا بکات، چونكه‌ لەڕووی پێکهاتەیی بەرگرییەوە بۆشایه‌كی زۆر دروست ده‌بوو، كه‌س نه‌بوو بتوانێت یارمه‌تی پشته‌وه‌ بدات و چڕی له‌ هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا دروست بكات و له‌ هه‌موو یاریگاكه‌دا ڕۆڵی هه‌بێت.

لەگەڵ پەیوەندیکردنی ئاوریلیان چوامێنی بە یانه‌ی ریاڵ مەدریدەوە، ڕەنگە ئەنچیلۆتی کرانەوەیەک ببینێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە یاریزانی ژماره‌ 10 بەکاربێنێتەوە. چوامێنی دەتوانێت یارمەتی ریاڵ مەدرید بدات، لە بەکارهێنانی یاریزانی ژماره‌ 10 لەبەردەم و ناوه‌ندی یاریگادا، هه‌روه‌ها خێرایه‌ و ئاسان ده‌گات به‌ بۆكسی گۆڵی ركابه‌ر و به‌ باشی له‌ باڵه‌كان ده‌توانێت نزیك بێته‌وه‌.

کەواتە چۆن تچوامێنی ئەمە دەکاتە ؟

تچوامێنی توانای ئەوەی هەیە رۆڵی یاریزانی ژماره‌ 6 یان 8ـی هه‌بێت، هەروەها له‌ یانه‌ی پێشووی ئه‌و ڕۆڵانه‌ی دیووه‌، کە وایکرد ریاڵ مەدرید 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ خەرج بکات. ئەوان دەیانزانی یاریزانە فەرەنسییەکە تاکە یاریزانی ڕاستەقینەیه‌ بۆ جێگرەوەی کاسیمیرۆ لە هێڵی ناوەڕاستی بەرگریداو بە ژیری هەڵیانبژاردووە.

لەبەر ئەوەی تچوامێنی زۆر باشە لە پێشخستنی تۆپ و لایه‌نی هێرشبەری و زیادیكردنی ژماره‌ له‌سه‌ر گۆڵی ڕكابه‌ر، لەوانەیە لە باشترین ئاستی خۆیدا بێت لەدوو ئه‌ركی جیاوادا، سه‌ره‌تا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئێدواردۆ کاماڤینگ خۆی بگونجێنێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ تیپه‌كه‌، كه‌ ئه‌وه‌ جارێ‌ كاتی ده‌وێت، یان ده‌توانێت سوود له‌ ئه‌زموونی تۆنی کرۆس و لوکا مۆدریچ لە ماوه‌ی کورتخایەندا ببینێت. لەبەر ئەوەی ریاڵ مەدرید دەتوانێت زیاتر سوود لە دوو لایه‌نی یاریكردنی ئه‌و ئه‌سمه‌ره‌ وەربگرێت، به‌رگریكردن و یارمه‌تیدانی ناوه‌ند و هه‌ڵكشان بۆ پێشه‌وه‌، ئەوەش ئازادی پێدەبەخشێت بۆ بەکارهێنانی یاریزانی ناوەڕاستی سێیەم لە پێکهاتەی 4-3-3 لە ڕۆڵی هێرشبەرانەتر و ژمارە 10. شتێکی هاوشێوەی ئەوەی کە لە ساڵانی ڕابردوو، لە بایرن میونخ هه‌بوو.

ئه‌مه‌ جارێ‌ ته‌نیا لێكدانه‌وه‌ی ته‌كتیكییه‌و شتێکی دڵنیا نییە بەرامبەر هەموو تیپێک ئەنجام بدرێت، بەڵام تچوامێنی دەتوانێت کارێکی سەرسوڕهێنەر بکات و یارمەتی ئیدن هازارد بدات له‌و خوله‌كانی ئه‌و یاری د‌ەكات، چونكه‌ دەتوانێت بەشدارییەکی ماناداری هه‌بێت و خۆی له‌ رۆڵی هازارد نزیك بكاته‌وه‌ و هێرشی چڕ پێكه‌وه‌ دروست بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێدا باڵی چەپ دەبێت بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر بێت، هەروەها له‌ داهاتوودا ڕۆدریگۆ دەتوانرێت له‌ راستی یاریگا یاری بكات و یارمه‌تی له‌ چوامێنی وه‌كو یاریزانی ژماره‌ 10 وه‌ربگرێت، كه‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌م پلانه‌ كه‌مێك ئارام بگرین، کە دواتر به‌پێی كات ئه‌نچیلۆتی كار له‌سه‌ر یاریزانی ژماره‌ 10 دەکاتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close