چوامێنی جێگه‌ به‌ كاسمیرۆ لێژ ده‌كات

 

شیكردنه‌وه‌ – هه‌وراز كاوه‌

دوای وەرزێکی سەرکەوتووی 2021/22 پێناچێت ریاڵ مەدرید پێی له‌ بازاری گواستنه‌وه‌كان ببڕێت، چونکە تا ئێستا سەرقاڵە و ده‌بێت بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ تاراده‌یه‌ك خۆیان تازه‌ بكه‌نه‌وه‌ و خوێنی نوێ‌ له‌ تیپه‌كه‌دا بخەنەکار. یەکەم گرێبەستی ریاڵ مه‌درید لەم هاوینەدا له‌گه‌ڵ ئەنتۆنیۆ رودیگەر بوو، چونکە بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید واژۆکرد و بێگومان زیادکردنێکی تۆکمەیە، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هێڵی بەرگری لۆس بلانکۆس.

دووەم گرێبەست ئاوریلیان چوامێنی یاریزانی مۆناکۆبوو، یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەسته‌كه‌ی لەگەڵ یاریزانە فه‌ره‌نسییه‌ تەمەن 22 ساڵانه‌كه‌ یه‌كلایی كرده‌وه‌، كه‌ گرێبەسته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی شەش ساڵە به‌ بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ.

لە کاتێکدا نرخی گواستنەوه‌كه‌ گەورەیە، به‌ڵام تچوامێنی یاریزانێکی به‌کوالێته و‌ توانای زۆری هەیە، بۆ پێشکەشکردنی ئاستی به‌رز له‌ ریاڵ مەدرید. یاریزانە فەرەنسییەکە وزەیەکی زۆر پێویست بۆ هێڵی ناوەڕاستی مەدرید زیاد دەکات و خاوەنی سیفەتی بەهێزه‌، کە دەیسەلمێنێت سەرمایەیەکی گەورە ده‌بێت بۆ مێره‌نگی، چونكه‌ خاوه‌نی کوالیتی تەکنیکی نایاب و توانای بەرگرییەكی باشی هه‌یه‌.

بە لەبەرچاوگرتنی سیانه‌ی مێژوویی هێڵی ناوەڕاستی یانه‌كه‌ (لۆکا مۆدریچ و تۆنی کرۆس و کاسیمیرۆ) با بزانینن تچوامێنی چ ڕۆڵێکی بەرچاوی پێدەدرێت لە پێکهاتەی سەرەکی یانه‌ی ڕیال مه‌درید. بەهۆی ئەوەی ریاڵ مەدرید پاره‌یه‌كی زۆری لە یاریزانەكه‌ی مۆناکۆ خه‌رج كردووه‌، پێویسته‌ یانەکە بۆ بەهێزکردنەوەی هێڵه‌ ناوەڕاسته‌ پیرەکەی، لە وەرزی داهاتوودا خولەكی زیاتری یاریكردن، لە ژێر دەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی بدات بە تچوامێنی.

پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ تچوامینی له‌ناو ئه‌و 11 یاریزانه‌ سەرەکییەی ریاڵ مەدرید، بۆ وەرزی داهاتوو له‌كوێ‌ یاری ده‌كات؟، یان یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی بەرگریکار لە پێکهاتەی 4-3-3

کۆرتوا
کارڤاخال و ڕودیگەر و ئالابا و مێندی
مۆدریچ و چۆامێنی و کرۆس
ڤالڤێردی و بنزیما و ڤینیسیۆس

لە ماوەی کارکردنی لە مۆناکۆ، تچوامێنی بە پلەی یەکەم لە لای چەپ یاری دەکرد و هه‌ندێك كات له‌ به‌رده‌می به‌رگری. لە کاتێکدا مەرج نییە ئەنچیلۆتی لە ریاڵ مەدرید به‌ دوو یاریزانی وه‌كو كاسمیرۆ و تچوامێنی لە سیستەمەکەیدا یاری بكات، بەڵام پێدەچێت بەردەوامبوونی پێکهاتەی(4-3-3) تاقیکراوی لە وەرزی داهاتوودا ببینین. بەبێ ئەوەی پێویست بکات هەنگاوێک لەم سیستەمە دوور بکەویتەوە، چونکە ئه‌و كوڕە ده‌توانێت هاوسەنگییەکی تەواو بۆ لۆس بلانکۆس دابین بكات، تچوامێنی کە لە ڕۆڵی کاسیمیرۆدا کاردەکات مانای تەواوەتی بۆ ئەم پێکهاتەیە هەیە و زیاتر هێز ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ به‌رگری و خودی كاسمیرۆ.

یاریزانە فەرەنسییەکە سیفەتە تەواوەکانی یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی بەرگری مۆدێرن بەرجەستە دەکات. خاوه‌نی جەستەیه‌كی شەڕانگێز و خێرا و پاسدەرێکی گەورەیه‌، تچوامینی ئەو شتانەی هەیە کە پێویستە بۆ ئەوەی وەک یاریزانێکی تاک بەرگریکار لە ڕێکخستنی ئەنچیلۆتیدا سەرکەوتوو بێت. جگە لەوەش ئامارەکانی وەرزی پێشووی یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکە تاڕادەیەک سەرنجڕاکێش بوون، چونکە زیاتر لەوە دەیسەلمێنن، کە توانای کارکردنی هەیە وەک یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی بەرگریکار و تاک بەرگری و بۆکس بۆ بۆکس.

تچوامێنی لە بەرگریدا لە ڕیزبەندی یه‌كه‌مه‌كانی به‌رگریكاراندابوو، کە دیارترین ژمارەکانی بریتی بوون لە 3.56 رێگریکردن و 2.92 نزیكبونه‌وه‌ له‌ تۆپ لە هەر 90 خوله‌كی یارییه‌كاندا. جگە لەوەش هەبوونی یاریزانە دێرین بە ئەزموونه‌كانی وەک مۆدریچ و کرۆس شانبەشانی تچوامێنی لە هێڵی ناوەڕاستدا، توانای یاریزانە فەرەنسییەکە بەرز دەکاتەوە و ئەوەش لە کۆتاییدا زۆر گرنگە، لە گەشەکردنی وەک یاریزانێکی گەنج بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ یانه‌ی مێره‌نگی و جێگرتنه‌وه‌ی كاسمیرۆ له‌ ئاینده‌دا.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close