چیرۆکی دورخستنەوەی لە ریال مەدرید

 

خراپترین ساتەکانی ژیانی وەرزشیم ئەو ساتەبوو، کە پەیوەندی بە ماڵئاواییکردنم بوو لە ریاڵ مەدرید، بەردەوام هەستم بە زەلیلی دەکرد، کاتێک دەچوومە گۆڕەپانی مەشقەکان و کەسم لەگەڵ نەبوو، دواتر چووم بۆ قسەکردن لەگەڵ سەرۆک پێریز، ئەو کاتی زۆری پێنەدام، تەنیا پێی وتم کە من چیتر لەگەڵ پلانەکانی یانەکەدا نیم، چونکە دەیانەوێت چامپیۆنسلیگ ببەنەوە.

سەرم سوڕما و نائومێد بووم، شێوازی قسەکردنی لەگەڵمدا سووکایەتی پێکردن بوو، بەڵام پێش ئەوەی لە ئۆفیسەکەی بڕۆم پێم وت:
بەڕێز بزانە بۆ هەر شوێنێک بچم یاری دەکەم، بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبێنم.

دوای دوو ڕۆژ مۆرینهۆ تەلەفۆنی بۆ کردم، پێم وایە ژمارەکەمی لە چیڤۆ وەرگرتوو بوو، چونکە پێشتر بە شەخسی نەمدەناسی.

پێی وتم :
وێسلی خۆسێ مۆرینیۆم، دەزانم چەندە قورسە بڕیاری ڕۆشتن لەڕیاڵ بدەی، خۆزگە دەهاتیتە ئینتەر میلان بەڵێنت پێدەدەم، پێکەوە هەموو شتێک دەبەینەوە.

لەگەڵ مۆرینهۆ یەکەم دیدارم بە خۆشەویستی دەستی پێکرد، دڵنیایی كردمەوە، كە من یەكێكم لە گرنگترین یاریزانەكانی تیپەكەی و ئامانجی ئەویش بردنەوەی چامپیۆنسلیگە..ڕەنگە لەگەڵ هەمووان ئەو كارەی كردبێت، بەڵام بڕوا بكەن، ساڵێك کارکردن لەگەڵیدا یەكسانە بە دە ساڵ لەگەڵ هەر كەسێكی تر کار بکەی.

ئەی کۆتایی چۆن بوو؟
هەموو دەزانن لە یاریگای بێرنابیۆ نازناوی چامپیۆنسلیگی ئەوروپام بردەوە، جامەکەم خستە سەر دۆڵابەکەم و وتم وێسلی تۆ هەمیشە بەڵێنەکەت جێبەجێ دەکەیت، ئەوساتە جوانترین ساتبوو لە ژیانی وەرزشیمدا

وێسلی شنایدەر ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2010 هەموو شتێکیم کرد بۆ ئەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست بێنم، تەنیا ئەوە مابوو لە یاریگای رۆلاند گارۆس شکست بە رافایل نادال بێنم، ئەوە قسە من نەبوو، بەڵکو قسەی ئەندریا پیرلۆ بوو دەربارەی من و دواتر تۆپەکەیان لێدزیم.

و. هەوراز کاوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close