ڕۆناڵدۆ و میسی ڕکابەری هەمیشەیی ژمارەکان هیچ نین خۆیان گرنگن

 

هه‌وراز كاوه‌
تەنیا ئه‌م ژمارانه‌ن لەگەڵ کەسانی وەک لیۆنێل میسی و کریستانۆ ڕۆناڵدۆ بەڵگەی ئه‌وه‌ن، ئه‌وان باشترینی تۆپی پێی جیهان و ناكرێت له‌م دۆسییه‌ ساده‌یه‌دا یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌وی تریاندا فه‌رز بكه‌ین، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری تۆپی پێ‌ ده‌یانه‌وێت كه‌مێك له‌سه‌ر ژماره‌ و ركابه‌ری ئه‌و دووانه‌ بدوێین.

دوایین ژمارەی پێوانەیی یەکێک لەو دوو ئەفسانەیە لە شێوەی ئه‌و پێنج گۆڵه‌بوو لیۆ میسی بەرامبەر ئیستۆنیا كردی و ژماره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆ یه‌كسان كرده‌وه‌، كه‌ له‌ یارییه‌ك به‌ ته‌نیا پێنج گۆڵی كردووه‌
هەرگیز ئه‌وه‌ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نه‌بووه‌ ئاوا به‌ ئاسانی دەرفەتی دوو گۆڵ له‌ دژی سویسرا له‌ نه‌یشنلیگ له‌ده‌ست بدات، كه‌ ژماره‌كانی له‌ رووی جیهانی گه‌وره‌تر ده‌كرد. ئێستا ئەو یاریزانە پورتوگالییە لە 188 یاری نێودەوڵەتیدا 117 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە، ئەمەش له‌ پێشەنگی ركابه‌ری پێشووی زیاترە، کە عەلی دایی ئێرانی بەدەستی هێنابوو، به‌ 109 گۆڵی بۆ هەڵبژارده‌ی ئێران.

هەردوو یاریزانەکە بە کەمترین ژمارەی گۆڵەکانیان لە ساڵانی ڕابردوودا کۆتاییان بەم وه‌رزه‌ی یاریكردنیان هێنا. میسی 11 گۆڵی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمارکرد، ئەمەش خراپترین گۆڵە لەدوای وەرزی 2005/06 کە هەشت گۆڵی تۆمارکردبوو. جێگەی سەرسوڕمان نییە کە لیۆ ئەمساڵ لەگەڵ ئەرجەنتین گۆڵی زیاتری لە پاریس سانجێرمان تۆمارکردووە (١٤ گۆڵ) یەکەمجارە گۆڵی زیاتر بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات لە یانەکەی. هەرچەندە ڕەنگە ئەوە کەمێک شۆک بێت، بەڵام میسی توانی 15 ئەسیست بۆ یانە فەرەنسییەکە دروست بکات، ئەمەش تا ڕادەیەک قەرەبووی ئاستی خراپی گۆڵەکانی دەکاتەوە. سەبارەت بە کریستیانۆش 24 گۆڵی تۆمارکردووە، کە کەمترین ژمارەیە لەوکاتەوەی لە ساڵی 2006/2007دا 23 گۆڵی تۆمارکردووە.

لە کاتێکدا تەمەن بەشێکە لە هۆکاری کەمی ژمارەی گۆڵەکانیان، بەڵام پێدەچێت گواستنەوەیان بۆ یانە نوێیەکان هۆکارێکیش بووبێت، چونکە پاریس سانجێرمان و مانچستەر یونایتد هەردووکیان نەیانتوانی چاوەڕوانییەکان بەدیبهێنن. لە کاتێکدا پاریس سانجێرمان توانی نازناوێکی دیکەی خولی فەرەنسا بەدەستبهێنێت، بەڵام لە چامپیۆنسلیگدا لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە ده‌كرا، جارێکی دیکە یانەی فەرەنسییه‌كه‌ کەوتەوە. سەبارەت بە کریستیانۆ، یونایتد تەنانەت نەیتوانی سەرکەوێت بۆ چامپیۆنسلیگی ساڵی داهاتوو دوای ئەوەی لە پرێمەرلیگ پلەی شەشەمی بەدەست هێنا، لە کاتێکدا لەلایەن ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە لە خوله‌ ئه‌وروپییه‌كه‌ ده‌ركرا.

سەرەڕای ئەوەش هەردووکیان ژمارەی پێوانەیی گۆڵکردنیان لەسەر ئاستی یانەکان هەیە . میسی 682 گۆڵی لە نێوان بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان تۆمارکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆش 699 گۆڵی لە نێوان سپۆرتینگ لیشبۆنا و مانچستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس تۆمارکردووە. تەرازووەکە لە ئاستی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا لە بەرژەوەندی ڕۆناڵدۆ دەڕوات، چونکە 19 گۆڵی زیاتری هەیە.

له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان یانەکان لەڕووی گۆڵی تاکییه‌وه‌، ڕۆناڵدۆ پێشتر به‌ ته‌نیا له‌یه‌ك یاریدا پێنج گۆڵی كردبوو پێشەنگی گرتبوو، هەرچەندە میسی ئەو ژمارەیەی لەم دواییە بەرامبەر ئیستۆنیا یەکسان کرده‌وه‌ و پێشتر لەگەڵ لێڤەرکوزن وەک یانە پێنچ گۆڵی لێکردبوون.

لەڕووی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌وه‌، میسی پێشەنگی گرتووه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی 40 نازناو بەرامبەر 34 ناسناو بۆ كریستیانۆ، یاریزانه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان بە نازناوی خولی فەرەنسا و بردنەوەی فیناڵیسیمای ئەرجەنتین لە ئیتاڵیا CV کەی زیاتر به‌هێزكرد. جیاوازی خه‌ڵاته‌ تاكییه‌كان بۆ ڕۆناڵدۆ بچووکترە، بەڵام میسی ٣٠ خه‌ڵاتی هه‌یه‌و ڕۆناڵدۆ ٢٦ خه‌ڵات، بێگومان هەردوو پیاوەکە هەوڵدەدەن لە مۆندیالی داهاتووی قەتەر هه‌موو ئه‌نجامه‌كانیان باش بكه‌ن و پێش یه‌كتری بكه‌ون.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close