پانۆرامای ڕووداوه‌ وه‌رزشییه‌كانی ساڵی 2021

1/12
دواجار لیۆنێل مێسی كۆتایی به‌ هه‌موو ركابه‌رییه‌كانی باشترین یاریزانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ هێنا و توانی بۆ جاری حه‌وته‌م نازناوی بالۆن دۆری تایبه‌ت به‌ باشترین یاریزانی جیهان بباته‌وه‌ و به‌جیاوازی 2 تۆپی ئاڵتونی پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی دیارترین ركابه‌ری بكه‌وێت. خه‌ڵاتی بالۆن دۆر ساڵانه‌ له‌لایه‌ن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فه‌ره‌نسی ده‌درێت و ئه‌مساڵیش بۆ جاری 66ه‌م خه‌ڵاته‌كه‌ درا
7/12
هه‌ڵبژارده‌ی‌ روسیا بۆ جاری سێیه‌م نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی جامی داڤیسی برده‌وه‌ كه‌ یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی له‌ مه‌درید به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كرواتیا تۆماركرد.
روسیا كه‌ به‌هۆی سزاكانه‌وه‌ به‌ ناوی یه‌كێتی تێنسی سه‌رزه‌وی روسیاوه‌ به‌شداری كرد له‌ یاری كۆتایی پاڵوانێتییه‌كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی دانێل میدڤیدیڤی دووه‌می ریزبه‌ندی جیهان و ئه‌ندری رۆبلیڤی پێنجه‌م رووبه‌ڕووی كرواتیا بۆوه‌.
15/12
تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ دووباره‌ راكێشرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌ له‌ راكێشانی تیروپشك كه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپای دووچاری شه‌رمه‌زاریه‌كی زۆر كرد.
تیروپشكه‌كه‌ یه‌كه‌م جار به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌ ته‌كنیكی ناوی بردوه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌، هه‌ڵه‌كه‌ش له‌وه‌وه‌ هات كه‌ یانه‌ی‌ ڤیاریاڵ رووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بۆوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و دوو یانه‌یه‌ له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له‌ یه‌ك كۆمه‌ڵه‌دا بوون
19/12
رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ بایرن مونشن به‌ ریكۆردێكی نوێ كۆتایی به‌ یارییه‌كانی هێنا له‌ ساڵی 2012 و توانیشی ریكۆردێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كسان بكاته‌وه‌.
له‌دوا یاری یانه‌كه‌ی له‌مساڵدا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگ لیڤاندۆڤسكی گۆڵێكی كرد و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ریكۆردێكی مێژوویی گێرد مۆله‌ری ئه‌فسانه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ شكاند.
به‌و گۆڵه‌ی له‌ گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ كردی لیڤاندۆڤسكی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌مساڵدا له‌ بۆندس لیگا گه‌یانده‌ 43 گۆڵ، به‌مه‌ش بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌ مێژووی خوله‌كه‌دا له‌ ساڵێكدا ئه‌و ژماره‌ گۆڵه‌ بكات و ریكۆردی مۆله‌ری شكاند كه‌ پێشتر له‌ ساڵی 1972 توانیبووی 42 گۆڵ بكات
23/12
ئه‌لیسكانده‌ر زڤیریڤی ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ باشترین وه‌رزشكاری ئه‌ڵمانیا بۆ ساڵی 2021 دیاری كراو و مه‌لایكا میهامبۆش له‌ ئاستی كچان بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ برده‌وه‌.
زڤیریڤ بووه‌ یه‌كه‌م یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ماوه‌ی‌ 20 ساڵی رابردوو خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری ساڵ له‌ ئه‌ڵمانیا باباته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای پێشكه‌ش كردنی وه‌رزێكی نموویی كه‌ باشترینه‌ له‌ كاروانه‌كه‌ی‌ دا.
زڤیریڤ له‌م وه‌رزه‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی 59 سه‌ركه‌وتن و 15 شكستی نووسییه‌وه‌ كه‌ چه‌ند نازناوێكی برده‌وه‌ له‌ نێویاندا دوا پاڵه‌وانێتی وه‌رز و له‌ رێگه‌شی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ جامه‌كه‌ پێشه‌نگ و دووه‌می ریزبه‌ندی جیهانی دووچاری شكست كرد.
22/12
رافا نه‌داڵ توشبوونی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close