وردەکاریی گرێبەستەکەی چوامینی لەگەڵ ریال مەدرید

ریال مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی چوامینی بۆ ریزەکانی راگەیاند و ئەو ناوەڕاستکارە لاوە فەرەنسییە دەبێتە چوارەم گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی مێرێنگی.
ئۆریلێن چوامینی ناوەڕاستکاری مۆناکۆی فەرەنسی بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی شەش ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید دەکات، 80 ملیۆن یۆرۆ نرخی گرێبەستەکەی کە ئەو یاریزانە 22 ساڵانە دەبێت و 20 ملیۆن یۆرۆش بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانی هەژمار دەکرێت.
رۆژی سێشەممە چوامینی لە مەدرید پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ دەکرێت و کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ بە میدیاکان دەناسێنرێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، گەرچی یۆرگن کلۆپ و کیلیان مباپێ زۆر هەوڵیان دا چوامینی ببەنە لیڤەرپوول یان پاریس سانجێرمان و یانە فەرەنسییەکە کاخەزی سپی خستە بەردەم ئەو ناوەڕاستکارە لاوە، بەڵام دواجار چوامینی سوور بوو لەسەر ئەوەی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

چوامینی لەم وەرزە لەگەڵ مۆناکۆ لە 35 یاری 3 گۆڵی کرد کە رێژەی %87ـی پاسەکانی و %73ـی بڕینەکانی دروستبوون و 30 تۆپی دوورخستووەتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close