سوزانا ئەو کچە ناپاكه‌ی لە مۆندیالی 98 ڕۆناڵدۆی لەناوبرد

 

لە شەوی یاری کۆتایی مۆندیالی 1998 لە فەرەنسا، کچێک بووە هۆی ئەوەی رۆناڵدۆی دیاردە هەڵبشێوێنێته‌وه‌، دوای ئەوەی سوزانا خۆشەویستەکەی خیانەتی لێکرد، شۆکی رۆناڵدۆش یەکێکبوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی دۆڕاندنی بەرازیل بەرامبەر فەرەنسا.
چیرۆکەکە بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دەستی پێکرد، کە شەوی پێش یاری کۆتایی بۆی هات و پێی وت:
دالیما نازانم چیت پێ بڵێم، بەڵام سوزانا فێڵت لێدەکات.
ئەم پەیوەندییە وەک شۆکێک بوو بۆ ڕۆناڵدۆ، چونکە دیارده‌ له‌وكاته‌دا تەمەنی ٢١ ساڵبوو، ئه‌و باسی جیهان و هیوای بەڕازیلییەکان بوو، لە یاری کۆتاییدا، به‌ڵام دواجار دڵی تیرۆركرا.

ئه‌و بۆ فەرەنسیه‌كان به‌ڵابوو، چۆن بتوانن ڕووبەڕووی ئەم بوونەوەرە ببنه‌وه‌، ئەگەر تۆپەکەی بگرتایه‌ لە ٥٠% گۆڵەکی ده‌كرد. سوزانا لە منداڵییەوە، یان له‌ هەژاریه‌وه‌ خۆشەویستی ڕۆناڵدۆ بوو، تا ئه‌وكاته‌ی یاریزانه‌كه‌ دەوڵەمەندیش بوو پێكه‌وه‌ بوون. ئەم پەیوەندییە وەک شۆکێکی چاوەڕواننەکراو بۆ ڕۆناڵدۆ هات، ئەویش باوەڕی بەو شتانە نەکرد کە بیستبووی، بۆیە بڕیاریدا تەلەفۆنی بۆ بکات، بەڵام سەری سوڕما سۆزنا وەڵامی نەدایەوە، دواتر بڕیاریدا کەمپی تیپی بەرازیل بەجێبهێڵێت و بچێتە هۆتێلەکە سوزانای خۆشه‌ویستی لێبوو، بۆ ئەوەی له‌ چیرۆكه‌كه‌‌ تێبگات، کە وەک ڕەشەبا بەسەریدا کەوت.

دواتر خۆشەویستەکەی دۆزیەوە، كه‌ لەگەڵ بێژەر و شیكه‌ره‌وه‌ی وه‌رزشی بەڕازیلی پیدرۆ بێڵ لە هۆڵه‌كه‌دا دانیشتبوون، ئەو بە شۆکەوە وەستا، سەیری چاوەکانی کرد، کاتێک سوزانای بینی دەموچاو و ڕەنگی گۆڕا، هیچی نەوت و دەستبەجێ گەڕایەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل، پێش ئه‌وه‌ سوزانا چەندینجار بانگی کرد، به‌ڵام ڕۆناڵدۆ وەڵامی نه‌دایەوە، سۆزانا ویستی نكۆڵی بكات له‌وه‌ی ڕوویداوه‌، كه‌چی ڕۆناڵدۆ ڕووبەڕوو ڕاستییەکەی بینی. کچەکە هەوڵیدا بەرگری لە خۆی بکات، بە ئەستێرەی سامبا دەڵێت:
تۆ منت فەرامۆش کردووه‌، ماوەی مانگێکی تەواوه‌ گرنگیت پێنەداوم.

ئەو ماوەیه‌ ڕۆناڵدۆ لە کەمپ و مه‌شقی ڕاهێنانی ئامادەکاریدا بوو بۆ مۆندیالی فه‌ره‌نسا.

به‌ڵام دالیما درکی بەوە کردبوو شتێك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بێژه‌ره‌دا، پشتگوێخستنی سۆزانا لەو ماوەیەدا تەنیا بیانوویەکبوو، بۆ ئەوەی خۆی و ناپاكییه‌كه‌ی تێدا بشارێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌گریانه‌وه‌ بانگی ڕۆناڵدۆی كرد، به‌ڵام ئه‌و جێیانیهێشت.

لە ڕۆژی یاری کۆتایی مۆندیالدا، ڕۆبێرتۆ کارلۆس گوێی لە دەنگێکی سەیر بوو، کە لە دەنگی غه‌ر غه‌ره‌ی قورگ ده‌چوو، به‌خێرایی له‌ جێگای نوستنه‌كه‌ی هەڵسا و سەیری هاوژوورەکەی ڕۆناڵدۆی کرد، كه‌ خه‌ریكبوو ده‌خنكا، نزیكبوو زمانی قووت بدات، هەروەها کارلۆس و هاوکارەکەی ئێدمۆندۆ لەگەڵ پزیشکی تیپەکە بە شێوەیەکی موعجیزە ئاسا ڕزگاریان کرد، دوای هەموو ئەو شتانەی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ڕوویدا.

دواتر ڕاهێنەری تیپەکە زاگالۆ بیری لە پلانێک کردەوە، بۆ یاری کۆتایی دیارده‌ به‌شداری پێنه‌كات، بۆیە ڕۆناڵدۆ دوای ئه‌مه‌ لەژووری جلگۆڕین چووە لای ڕاهێنەرەکەی، به‌ڵام ڕووخساری ماندو دیاربوو پێی وت:
بێبەشم مەکەن لە یاریکردن باشه‌؟
زاگالۆ وەڵامی دایەوە:
ڕۆناڵدۆ تۆ ماندوویت، ناتوانیت.
دیاردەک قسەکانی پچڕاند و پێی ده‌ڵیت:
من خۆم دەزانم، من باشم و دەتوانم یاری بکەم.
زاگالۆ وتی:
ڕەنگە یاری نەکردیه‌، له‌داخا بمردایه.
له‌ كۆتایدا به‌رازیل جامه‌كه‌ی به‌ فه‌ره‌نسا دۆراند و دیارده‌ گۆڵی نه‌كرد و به‌ ده‌مووچاوێكی شێواوه‌ ده‌ركه‌وت، كه‌ لاپچینه‌كانی به‌گرێدراوی له‌سه‌ر شان نابوو، وه‌كو كه‌سێكی شكست خواردوو ده‌ركه‌وت.‌

ڕۆناڵدۆ لە کۆتاییدا سوزانا خیانەتی لێکردیت، ئەژنۆت خیانەتی لێکردیت، تۆپی پێش خیانەتی لێکردیت، گەورەترین ژمارە ٩ کە تا ئێستا بینیبێتم تۆی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close