مانگی داهاتوو ریال مەدرید و بارسێلۆنا یارییەکی کلاسیکۆی دۆستانە دەکەن

مانگی داهاتوو بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە ئەمریکا یارییەکی کلاسیکۆ وەکو ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ دەکەن.

بەفەرمی رۆژی 23/07/2022 بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە لاس ڤێگاس لە ئەمریکا لەمیانی زنجیرە یارییە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ بەیەک دەگەن و یارییەکی کلاسیکۆی دۆستانە ئەنجام دەدەن.

ریال مەدرید جگە لەو یارییە دوو یاریی دیکەی ئامادەکاریی لە ئەمریکا بەرامبەر کلەب ئەمریکا و یۆڤێنتۆس دەکات، بارسێلۆناش بەهەمان شێوە بە یاریی کلاسیکۆ دەست بە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەکات و دواتریش بەرامبەر یۆڤێنتۆس هەر لە ئەمریکا یارییەکی دۆستانە دەکات.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close