پانۆرامای ڕووداوه وه‌رزشییه‌كانی ساڵی 2021
هه‌وراز كاوه
7/11
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌د توانی چاڤی هێرناندێزی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ستبه‌ركار بێت و جێگه‌ی رۆناڵد كومان بگرێته‌وه كه به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه دوورخرایه‌وه.
8/11
ئۆلی جۆنار سۆلشایه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به قورسترین دۆخدا تێپه‌ڕی دوورخرایه‌وه له پۆسته‌كه‌ی رالف رانگنیكی ئه‌ڵمانی جێگه‌ی گرته‌وه.
9/11
نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی بۆ جاری شه‌شه‌م له مێژووی دا نازناوی ماسته‌رزی پاریسی برده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی له یاری كۆتایی گراندسلامی ئه‌مریكا له دانێل میدڤیدیڤی روسی كرده‌وه.
جۆكۆڤیچ له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م 6-4 دۆڕا، به‌ڵام دوای ئه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و سێیه‌می 6-3 برده‌وه‌و نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی برده‌وه.
17/11
دانی ئه‌لڤێسی ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی له ریزی یانه‌ی بارسێلۆنا پشكنینی پزیشكی بۆ كرا‌و یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ش واده‌ی ناساندنی ئه‌و یاریزانه‌ی ئاشكرا كرد
24/11
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه كه پێدری ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی خوار 21 ساڵی بردۆته‌وه.
خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی له ساڵی 2003ه‌وه ساڵانه له‌لایه‌ن تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ده‌درێت به‌و یاریزانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵێكدا به‌شترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات و تایبه‌تیشه به‌و یاریزانانه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 21 ساڵه‌و پیش‌تر چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی هاوشێوه‌ی مێسی و واین رۆنی و كیلیان مباپی و دی لیخت و چه‌ندانی تر خه‌ڵاته‌كه‌یان بردۆته‌وه.