یۆڤێنتۆس دەیەوێت بە پارە دی ماریا لە چنگی بارسێلۆنا بڕفێنێت

یۆڤێنتۆس دەیەوێت دی ماریا لە چنگی بارسێلۆنا بڕفێنێت و مووچە و پاداشتەکەی زیاد بکات تا بیانکۆنێری لەسەر بلاوگرانا هەڵبژێرێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یۆڤێنتۆس دەیەوێت بە زیادکردنی مووچە و پاداشتەکەی دی ماریا رازی بکات بارسێلۆنا هەڵەبژێرێت و بچێتە ریزەکانی بیانکۆنێری، کە ئێستا دی ماریا بێ یانەیە و گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هاتووە.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە رایگەیاندووە، دی ماریا لەپێناوی ئەوەی ئۆفەرێکی لە بارسێلۆناوە پێبگات هێشتا وەڵامی ئۆەفەرەکەی یۆڤێنتۆسی نەداوەتەوە و حەز دەکات بگەڕێتەوە لالیگا، کە پێشتر لەو خولە یاریی بۆ ریال مەدرید دەکرد.

یۆڤێنتۆس دەیەوێت دی ماریا بۆ جێگرەوەی پاولۆ دیبالا بگوازێتەوە، کە ئەو یاریزانە 34 ساڵانە خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە و دەیەوێت بچێتە ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close