بارسێلۆنا یاریگاكه‌ی بۆ تیپه میللییه‌كان بۆ كاتژمێرێك به 300 دۆلار به‌كرێ ده‌دات
بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی زیاتر په‌یدا بكات بڕیاریداوه یاریگای كامپ نوو بۆ هانده‌ران و تیپه میللییه‌كان به‌كرێ بدات، تا بتوانن یاریی تیادا بكه‌ن.
یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاریداوه به درێژایی مانگی شه‌ش ده‌رگای یاریگای كامپ نوو به رووی هانده‌ران و ئاره‌زوومه‌ندان بكاته‌وه، بۆ ئه‌ویه بتوانن یاریی تیادا بكه‌ن، هه‌ر كه‌سێك بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك به‌رامبه‌ر 300 دۆلار یاریی تیادا بكات.
به‌گوێره‌ی ئۆفه‌ره‌كه‌ی بارسا هه‌ر كه‌سێك به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌یدات رێگای پێده‌درێت بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك راهێنانی تیادا بكات و له پێش یاریی و دوای یاریی خۆی بشوات و له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی بارسێلۆنا خۆی بۆ یارییه‌كه ئاماده بكات.