له بازرگانی په‌نیره‌وه بۆ لوتكه

و. هه‌وراز كاوه
به‌شی كۆتایی
له‌م دیداره‌دا كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌مجۆره ده‌دوێت:
سه‌رۆكی یانه‌كان هه‌ندێكیان ته‌نیا ده‌وڵمه‌ندن و هه‌ندێكی تر سه‌رۆكی بازرگانن، بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه بگۆڕن. من سه‌رۆكی دهوڵمهندم پێ باشتره، چونكه پێكهاته‌ی یانه‌كه وه‌ك خێزانێك وایه. یانه‌ی بازرگانی قورستره بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌یان بگریت .
نزیكبوونه‌وه‌ی كارلێتۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی، ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی منه، ده‌مه‌وێت جیاوازی بكه‌م له كه‌سێتی كاره‌كه‌م به‌رێز گرتن له خه‌ڵكی گه‌وره بووم، تۆ ناتوانی بڵێیت من تۆپی پێێ ده‌كه‌م، یان ڕاهێنه‌رم، تۆ كه‌سێكی یاری تۆپی پێ ده‌كه‌یت یان كه‌سێكی ڕاهێنه‌ر. كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ كێیت، به‌ڵام ده‌مه‌وێت به‌باشی جیای بكه‌مه‌وه، كه من راهێنه‌رم و ریزی هه‌مووان ده‌گرم.
كه گه‌یشتمه‌وه مه‌درید وتم:
ئێمه ته‌نیا چامپیۆنزلیگ ده‌به‌ینه‌وه و (پێده‌كه‌نین). هه‌مووان پێم ده‌ڵێن گۆڵه‌كه‌ی ڕامۆس گرنگترینه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تۆماریكرد، من پڕم له شانازی بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی ڕیاڵ مه‌درید و ئه‌وه تایبه‌ته.
پێریزی سه‌رۆك هه‌رگیز وه‌كو سه‌رۆكی یانه‌كانی دیكه نییه و وه‌ك بێرلوسكۆنی وایه، بۆیه شاری مه‌درید و میلان له دڵمدا هه‌ڵده‌گرم تا ده‌وه‌ستێت.
هه‌روه‌ها داهاتووی ئه‌م یانه‌یه ئه‌وه‌یه هه‌رگیز ناوه‌ستێت و به‌خێرایی ئاهه‌نگ ده‌گێڕیت و ده‌بێته پاڵه‌وانی خوله‌كان.