وادەی ئاشکراکردنی براوەی باڵۆن دۆری ئەم وەرزە دەستنیشانکرا

بەفەرمی وادەی دەستنیشانکردنی بەربژێرەکان و براوەی باڵۆن دۆری ئەم وەرزە ئاشکراکرا.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، رۆژی 12/8/2022 ناوی بەربژێرەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکرێن و رۆژی 17/10/2022 ناوی براەی خەڵاتەکە لە پاریس ئاشکرا دەکرێت.
فرانس فوتبۆڵ پێشتر بڕیاریدابوو باڵۆن دۆر لەمەودوا بەگوێرەی وەرز دیاریی بکات نەوەک وەرز، واتە ئەمجارەیان باشترین یاریزانی وەرزی 2021/2022 خەڵاتەکە دەباتەوە و زیاتریش پشت بە دەستکەوتە کەسییەکان دەبەسترێت نەوەک دەستکەوتی یانە و هەڵبژاردەکەی.
بەگوێرەی بۆچوونی زۆربەی کەسایەتی و شرۆڤەکارەکان ئەم وەرزە کەریم بێنزێما بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە.
No break for the Ballon d’Or! 🙃☀️
We will see you this summer! #ballondor pic.twitter.com/PvxWc7uecc
— Ballon d'Or #ballondor (@francefootball) May 24, 2022