پاریس سان جێرمان گرێبەستێكی نایاب بۆ زێدان ئامادە دەكات

 

دوای هێشتنەوەی كیلیان ئیمباپی لە ریزەكانی یانەكەی، ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەنیازە گرێبەستێكی نایاب پێشكەشی زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری پێشووی ڕیال مەدرید بكات بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكە وەربگرێت.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی مۆتدۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردوە كە خلێفی زانیویەتی كە زێدان بەنیازە لەیاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ نێوان ریال مەدرید و لیڤەرپوول ئامادە بێت، بۆیە خلێفی دەیەوێت دوای ئەوە لەگەڵ زێدان كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئەنجام بدات بۆ ئەوەی ڕاهێنەرە فەرەنسییەكە ڕازی بكات تا پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی پاریس بگرێتە ئەستۆ، بەپێی هەواڵەكە پاریس ئامادەیە زیاتر لە 25 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانە بە زێدان بدات كە ڕازی بێت ئەركی ڕاهێنەرایەتی پاریس وەربگرێت.

جێی ئاماژەیە، چەند رۆژثك پێش ئێستا ماڕكای مەدریدی ڕایگەیاندبوو كە زێدان وەرگرتنی مەشقی یانەی پاریس سان جێرمانی ڕەت كردوەتەوە، بەڵام تا ئیستا هیچ زانیارییەك لەم بارەیەوە لە لایەن یانە فەرەنسییەكە باسی لێوە نەكراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close