مباپی داهاتووی بۆچەتینیۆی ڕاهێنەری پاریسی دیاری كرد

 

لەگەڵ تەواو بوونی وەرز و لادانی لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمان یانە فەرەنسییەكە تا ڕادەیەك بابەتی داهاتووی بۆچەتینیۆی ڕاهێنەری یانەكەی یەكلایی كردوەتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئەگەر زێدان پەیوەندی بە پاریس سان جێرمان نەكاات ئەوا هەموو ئەگەرەكان بۆ ئەوە دەرۆن كە بۆچەتینیۆ بۆ ورەزی داهاتووش وەك ڕاهێنەری یانەكە بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی كیلیان ئیمباپێی ئەستیرەی یەكەمی یانەكەش پشتگیری لە مانەوەی دەكات و لاری نییە بۆ وەرزێكی دیكەش لەگەڵ یانەكە بەردەوام بێت، هەر سەبارەت بە بابەتی ڕاهێنەر ڕۆژنامەكە ئاشكرای كردوە كە خەونی بەرپرسە قەتەرییەكان و ناسڕ خلێفی ئەوەیە لە 2023 كاتێك گرێبەستی بۆچەتینیۆ كۆتایی پێ دێت، گرێبەست لەگەڵ پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی واژۆ بكات، ئەوەی كە ڕێگا خۆشكەرە بۆ ئەو كارەش ئەوەیە كە گواردیۆلاش لە هاوینی 2023 گرێبەستی كۆتایی پێ دێت.

جێی ئاماژەیە، یانەی پاریس سان جێرمان ئەم وەرزە تەنها توانی لیگ وەنی فەرنسی بباتەوە و لە جامی فەرەنسا و چامپیۆنزلیگ شكستی خوارد و نەیتوانی ڕكابەری بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close