مایك مه‌ینیانی گۆڵپارێزی ئه‌ی سی میلان دوو ساڵه‌ له‌سه‌ر یه‌ك مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار ده‌كات

مایك مه‌ینیانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ و گۆڵپارێزی فه‌ڕه‌نسی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی، دوو ساڵه‌ به‌دوای یه‌ك مێژوویه‌كی گه‌وره‌ ده‌نووسێته‌وه‌، كه‌چی له‌ میدیاكان گرینگی ته‌واوی پێ نادرێت.

مایك مه‌ینیان دوو ساڵه‌ به‌ دوایی یه‌ك، له‌گه‌ڵ یانه‌كانی دوایی زیاتر یه‌ك ده‌یه‌ (10 ساڵ) ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خول، جیا له‌وه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م گۆڵپارێز له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی گۆڵپارێزانی خوله‌كه‌، كه‌ زۆرترین كیلن شیت تۆمار بكات و كه‌مترین گۆڵی لێ بكرێت.

وه‌رزی 2020-21: دوای 10 ساڵ، له‌گه‌ڵ لیل بووه‌ پاڵه‌وانی لیگ1 و توانی له‌ 21 یاریی گۆڵه‌كه‌ی به‌ پاكی بهێڵێته‌وه‌.

وه‌رزی 2021-22: دوای 11 ساڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌ی سی میلان نازناوی سێریا ئه‌ی به‌ده‌ست هێنا و توانی له‌ 16 یاریی گۆڵه‌كه‌ی به‌ پاكی بهێڵێته‌وه‌.

ماینیانی به‌ ره‌سه‌ن گانایی، له‌ ساڵی 2003 تاوه‌كو 2009 له‌ ئه‌كادیمیای یانه‌ی ڤیلیرس لی بی ده‌ستی به‌ یارییكردن، دواتر په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانجێرمان كرد و له‌ تیپی دووه‌م یاریی ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی گرینگی پێ نه‌درانی له‌ لایه‌ن PSG، به‌ ته‌نها یه‌ك ملیۆن یۆرۆ له‌ ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی به‌ لیل كرد، له‌ تیپی یه‌كه‌م و دووه‌م یاریی كرد و له‌ ساڵی 2021 توانی نازناوی لیگ وه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ بباته‌وه‌ و بووه‌ باشترین گۆڵپارێزی خوله‌كه‌، دوایی رۆیشتنی دۆنارووماش په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ی سی میلان كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساش له‌ ته‌واوی ئاسته‌ جیاوازه‌كان یارییكردووه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close