مباپێ ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز ئاشكراكرد
كیلیان مباپێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌بۆنه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆیه‌كه‌مجار په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌موو شتێك لادا و باسی گفتوگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز كرد.
كیلیان مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان له‌باره‌ی نه‌چوونی بۆ ریال مه‌درید گوتی ‘راسته پێشتر بیرم له ریال مه‌درید ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئێستا هانده‌رانی ریال مه‌درید لێم تێبگه‌ن من فه‌ره‌نسیم و ده‌مه‌وێت له وڵاته‌كه‌م بمێنمه‌وه، وه‌رزی رابردوو ده‌مویست له پاریس بڕۆم، به‌ڵام ئێستا پرۆژه‌ی یانه‌كه گۆڕاوه، من درێسی ئه‌وانم نه‌پۆشیوه و ڕیزی زۆرم بۆیان هه‌یه، به‌ڕێزه‌وه له‌سه‌رخۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینیۆ پێرێز كرد، بڕیاره‌كه‌ی خۆم بۆ روونكرده‌وه، من سوپاسی ریال مه‌درید ده‌كه‌م ئه‌وانم خۆشده‌وێت و رێزیان ده‌گرم’.
هه‌روه‌ها مباپێ گوتیشی ‘من بۆ پاره له پاریس نه‌مامه‌وه، به‌ڵكو له كاتی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه كه‌مترین قسه‌م له باره‌ی پاره كردووه، ن وه‌كو یاریزانێكی ئاسایی له پاریس به‌رده‌وام ده‌بم و هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك له كاروباری راهێنه‌ر و كارگێری یانه‌كه ناكه‌م، سه‌رۆك ماكرۆن زۆر دڵخۆشبوو به بڕیاری مانه‌وه‌ی من له پاریس گوتی ئه‌وه بڕیارێكی باشبوو بۆ وڵاته‌كه‌مان’.
له‌باره‌ی ستۆرییه‌كه‌ی كه‌ریم بێنزێماش، كیلیان گوتی ‘به‌ڵێ ستۆرییه‌كه‌ی بێنزێمام بینی، هه‌موو یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید هه‌مان كاریان كرد، پێموایه هه‌مووان زیره‌كن و به‌باشی له شته‌كه ده‌گه‌ن، له داهاتووش كاتێك بێنزێمام بینی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ین’.