ئیمباپی پەیامێكی تازە بۆ یانەی ڕیال مەدرید و هاندەرانی بڵاودەكاتەوە

 

لە تازەترین كاردانەوەی (كیلیان ئیمباپی) ئەستیرەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی یاریزانەكە باسی هۆكاری مانەوەی كرد و پەیامێكیشی بۆریال مەدرید بڵاوكردەوە.

لەم بارەیەوە ئیمباپی لە تویتەری خۆی نووسیویەتی ” دڵخۆشم بەوەی گرێبەستەكەم تازە كردەوە، من بڕوام وایە بتوانم لەگەڵ پاریس سان جێرمان زیاتر پێش بكەوم و من لە منداڵیەوە ڕاستە حەز و ئارەزووی خۆم هەبووە، بەڵام هەندێك جار بە هەڵە لێم تێ دەگەن، من لە زووەوە پلانی ئەوەم هەبووە بگەمە لووتكە و هەوڵی زیاتر پێشكەوتن دەدەم.

سەبارەت بە ریال مەدرید ئمباپێ نووسیویەتی ” سوپاسێكی زۆری فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید دەكەم كە هەلی بە من بەخشی بۆ ئەو یانەیە یاری بكەم و من لە نائومێدی و دڵتەنگی ئەوان تێ دەگەم” ، دواتر گوتی من لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگدا لە ماڵەكەی خۆم سەیری یارییەكە دەكەم یەكەمین هاندەری ڕیال مەدرید دەبم”.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close