ڕیال مەدرید دوای نەهاتنی ئیمباپی بڕیاری دا ئەم گرێبەستە گرانبەهایە ئەنجام بدات

 

نەهاتنی كیلیان ئیمباپی بۆ ریال مەدرید فلۆرۆنتینۆ پێرێزی ناچار كرد كار لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستێكی گرنگ بكات و هەوڵی ئەوە بدات بەزووترین كات كۆتایی پێ بهێنێت.

لەم بارەیەوە سانتی ئۆنای رۆژنامەنووسی نزیك لە یانەی ریال مەدرید ئاشكرای كردوە كە دوای شكست خواردن لە گواستنەوەی ئیمباپێ بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید هەر دوێنێ شەو پەیوەندییان بە یانەی مۆناكۆی فەرەنسی كردوە بۆ ئەوەی چوامینی ناوەڕاست كاری فەرەنسی یانەكە بۆ ڕیزەكانی مەدرید بگوازنەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەنووسەكە ڕیال مەدرید كار لەسەر ئەوە دەكات هێڵی هێرشبردنی بەهێز بكات .

جێی ئاماژەیە، چوامینی لەڕیزی هەڵبژاردەی فەرەنسا یاری دەكات لە شوێنی كاسیمیرۆ یاری دەكات و نرخی یاریزانەكەش لە نێوان 60-70 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و یانەی لیڤەرپوولیش بەهێزترین ڕكابەری ڕیال مەدرید بۆ بردنی ئەو یاریزانە بەڵام لە ئێستادا چانسی ڕیال مەدرید زیاترە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close