وەڵامی فلۆرۆنتینۆ پێرێز بۆ پەیامەكەی ئیمباپی ئاشكرا كرا

 

دوای ئەوەی كیلیان ئیمباپی داهاتووی خۆی ئاشكرا كرد و بڕیاری مانەوەی لە پاریس دا، بەرنامەی چێرنجینتۆی تەلەفزیۆنی ئیسپانی جگە ئاشكراكردنی نامەی ئیمباپی بۆ پێرێز وەڵامی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدیشی دواتر ئاشكرا كرد.

لەم بارەیەوە جۆزێپ پیدریرۆلی بەرنامەی چێرنجیتۆی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا گوتی ئیمباپی بە مۆبایل پەیوەندی بە پێرێز نەكرد تەنها بەپەیامێك كۆتا بڕیاری خۆی بە پێرێز ڕاگەیاند، كیلیان بۆ پێرێزی نووسیبوو ” پێتان ڕادەگەینم كە من بڕیارم داوە لە پاریس سان جێرمان بمێنمەوە، سوپاسی ئێوە دەكەن كە چانسی ئەوەتان پێدام كە بۆ ریال مەدرید یاری بكەم، ئەو یانەیەی لە منداڵیەوە پێ سەرسام بووم، هیوادارم لە بارودۆخی من تێ بگەی، بەختێكی باش لە یاری كۆتایی چامپۆنزلیگ .

بەگوێرەی پیدرۆریۆل پێرێز لە وەڵامدا بە واتسئاپ بە ئیمباپی دەڵێت ” زۆر بەداخەوە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو ڕوویدا، ئەوان ئەو خەونەیان تێكشكاند كە تۆ لە منداڵیەوە خەونت پێوە دەبینی ”

جێی ئاماژە پێكردنە، دوێنێ شەو ئیمباپی بە فەرمی مانەوەی خۆی تا 2025 لە پاریس سان جێرمان ڕاگەیاند

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close