ناوەرۆكی دوایین نامەی ئیمباپێ بۆ فلۆرۆنتینۆ پێرێز ئاشكرا كرا

 

دوای ئەوەی كیلیان ئیمباپی بۆمبەكەی خۆی تەقاندەوە و داهاتووی خۆی بە مانەوە لە پاریس سان جێرمان ئاشكرا كرد، بەرنامەی چێرنجینتۆی تەلەفزیۆنی ئیسپانی دوایین نامەی ئیمباپی بۆ پێرێز خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە جۆزێپ پیدریرۆل لە بەرنامەی چێرنجیتۆ لە تەلەفزیۆنی ئیسپانیا دەڵێت كیلیان لە دوایین پەیامی بۆ پێرێزی نووسیوە ” پێتان ڕادەگەینم كە من بڕیارم داوە لە پاریس سان جێرمان بمێنمەوە، سوپاسی ئێوە دەكەن كە چانسی ئەوەتان پێدام كە بۆ ریال مەدرید یاری بكەم، ئەو یانەیەی لە منداڵیەوە پێ سەرسام بووم، هیوادارم لە بارودۆخی من تێ بگەی، بەختێكی باش لە یاری كۆتایی چامپۆنزلیگ .

جێی ئاماژە پێكردنە، دوێنێ شەو ئیمباپی بە فەرمی مانەوەی خۆی تا 2025 لە پاریس سان جێرمان ڕاگەیاند ئەو بڕیارەش شۆكێكی گەورەی بۆ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دروست كرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close