بارسێلۆنا هیچ هه‌وڵێكی داوه بۆ گواستنه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی؟

لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، له كۆتایی وه‌رزی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ل بایرن ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه نایه‌وێت چیتر له ئه‌لیانز ئه‌رینا بمێنێته‌وه و ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه، په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنای ئیسپانی بكات.
پێگه‌ی SPORT1ی ئه‌ڵمای له نوێترین هه‌واڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بارسێلۆنا یه‌كه‌م ئۆفه‌ری فه‌رمی به به‌های 30 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی بایرن میونشن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری لیڤا بێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یانه ئه‌ڵمانییه‌كه وه‌ڵامی ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی بارسای نه‌داوه‌ته‌وه.
لیڤاندۆڤسكی دوایی كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت ریزه‌كانی یانه‌كه جێبهێڵێت و پێی گوتوون، ئاسانكاری بۆ بكه‌ن، لای خۆشییانه‌وه سه‌رۆكی بارسێلۆنا و چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری یانه‌كه، ئاشكرایان كردووه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن لیڤا بگوازنه‌وه كامپ نوو و هه‌وڵی بۆ ئه‌و گرێبه‌سته ده‌ده‌ن.
په‌پێی زۆربه‌ی هه‌واڵی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان بێت، گواستنه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی بۆ بارسێلۆنا، ته‌نها له‌سه‌ر رێككه‌وتنی بلوگرانا له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ماوه، چونكه یاریزانه‌كه و ئیدره‌ی بارسا پێشووتر گفتوگۆیان كردووه و له‌سه‌ر هه‌موو شتێك رێككه‌وتوون.