نوێترین زانیاریی… مباپێ چۆن رازی بووە گرێبەستکەی نوێ بکاتەوە؟

کیلیان مباپێ فەڕەنسی و هێرشبەری پاریس سانجێرمانی ئەو وڵاتە، بڕیاری دابوو تاوەکو پێش کۆتایی ئەم مانگە چارەنووسی خۆی یەکلا بکاتەوە بە مانەوە و رۆیشتنی لە psg، بەڵام ئەمڕۆ زانیاریی نوێ  و چاوەڕوان نەکراو دەربارەی داهاتوو ئەو یاریزانە ئاشکرا بوو و هەموو زانیارییەکان بۆ ئەوە دەچن، مباپێ بۆ سێ وەرزی تر لە پارک دی پرێنسیس دەمێنێتەوە.

بڕیاریی مانەوەی مباپێ لە پاریس سانجێرمان هەرزوو لە لایەن چەندین کەناڵ، پێگەی بەنێوبانگی وەرزشی و رۆژنامەنووسی دیار پشتڕاستکرایەوە و هۆکاری رازی بوونی و ئۆفەرەکانی سانجێرمان بۆ مباپێ ئاشکرا کران.

مباپێ لە بەرامبەر چی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ دەکاتەوە:

  1. بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەبێت.
  2. مووچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت دوای دانی باج.
  3. بەشداری دەکات لە بڕیاریی دانان و لادانی راهێنەر.
  4. هاوشانی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە قسەی دەبێت لەسەر تەواوی کارەکانی پاریس سانجێرمان.
  5. مافی بڕیاردانی دەبێت لەسەر کڕین و فرۆشتنی یاریزانانی پاریس سانجێرمان.

بەپێی نوێترین زانیارییەکان، مباپێ دوایی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەیوەندی بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید کردووە و پێی گوتووە، پەیوەندی بە ریال مەدرید ناکات و بڕیاریی مانەوەی لە پاریس سانجێرمان داوە، پێشبینیش دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو، هەموو شتێک بە فەرمی دەربارەی داهاتووی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە یەکلایی ببێتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close