تەواو، کیلیان مباپێ لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە

تەواو کیلیان مباپێ بڕیاریداوە لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمشەو بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رابەگەیەنێت.
جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی و پەیامنێری سکای سپۆرتس رایگەیاندووە، بەبێ هیچ دوودڵی و گومانێک کیلیان مباپێ لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە و بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و لەوانەیە هەر ئەمشەو بڕیارەکەی خۆی رابگەیەنێت.
دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ شەو مباپێ بڕیاری خۆی داوە و بێگومان لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە، کە ئەمشەو کاتژمێر 10:00 پاریس سانجێرمان لەدوایین یاریی ئەم وەرزەی میوانداریی میتز دەکات.