تۆماس رۆنسیرۆ پەیامێكی ئاگرین بۆ كیلیان ئیمباپی دەنێرێت

لە تازەترین كاردانەوەی تۆماس رۆنسیرۆ سەبارەت بە زیادبوونی ئەگەرەكانی مانەوەی كیلیان ئیبمباپی لە پاریس سان جێرمان، رۆژنامەنووسە مەدریدییە سەرشێتەكە پەیامێكی ئاگرینی بۆ كیلیان ئیمباپی بڵاوكردەوە.

تۆماس رۆنسیرۆ لە دانیشتنێكی دوێنێ شەوی بەرنامەی چێرنجیتۆ دەڵێت” من چیتر ئۆقرەم نەما پێویستە وانەیەك بەو كوڕە بگەیەنم، بابەتەكە پەیوەندی بە ریال و بارسا نییە، پەیوەندی بە وەفا و قسەی پیاوان هەیە، شتەكە لە قسەكانی ماكرۆن و پارە پوولی قەتەر گەورە ترە تۆ ئێرە خەونی منداڵی خۆت بووە، تۆ دەتوانی بەهاتنت بەم شێوەیە بۆ ریال مەدرید وانەیەك بە هەموو جیهان ڕابگەیەنیت كە پارە پوول هەموو شێتك نییە و یاریزانێكی جیاواز بیت.

ئەو كوڕە ئەوە زیاتر لە ساڵێكە بە سەركەوتوویی شەڕی دژی پارەكانی قەتەر و فشارەكان كردوە و خەریكە ڕزگاری دەبێت، كە چی ئێستا دەڵێت وا بیر دەكەمەوە ئێستا دەڵێت ” ئۆۆ من خۆم ڕاهێنەر دیاری دەكەم و یاریزانان دەهێنم و بەڕێ دەكەم و من دەبمە دەوڵەمندترین، من دەڵیم نەخێر ئیمباپی ، تۆ دەبیتە هەژارترین، تۆ دەبی هەر بەبەردەوامی ببینی كە ریال مەدرید دەبێتە پاڵەوانی ئەوروپا، بەمزووانە لە پاریس دەبینی كە مەدرید بی تۆ 14 مین چامپیۆنزلیگ دەباتەوە.

دواتر لە گرنگترین قسەكانی رۆنسیرۆ دەڵێت ریال بێنزیما و كۆرتوا و ڤینسیۆس و رۆدریگۆ و چەندین ئەستێرەی هەیە، تۆ چێژ لە پارەكانت وەربگرە بەڵام بێ چامپیۆنزلیگ و ئێمەش 14 چامپیۆنزلیگ، برۆ پارەكانت كۆبكەوە و 24 بانك دابنێ برۆ لە گەڵ پاریس سان جێرمان لەخولی فەرنسی لە یانەی لانسی نازدار و نیس سەركەوتن تۆمار بكە، تۆ لە 2017 بەهشتی ڕیال مەدریدت ڕەت كردەوە و ئەمجارەش گەر دووبارەی بكەیتەوە دەبێتە دووەم جار ئەو كاتە تۆ دۆڕاوی تۆ دۆڕاوی، ئەو كات لای ئێمەش لەگەڵ خۆڵ و خاشاك هەژمار دەكرێیت.

تەواوی قسەكانی ڕۆنسیرۆ بە وەرگێڕانی بە زمانی عەرەبی لەم ڤیدیۆیە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close