مباپێ له تەکتیکی ڕیاڵ مەدریدا جێگەکەی خراپە

 

 

پێدەچێ بەستنەوەی بنزیما و مباپێ لە پێشەوە بەشێوەی سەرەکی بێت لە یانەی ریاڵ مەدرید، چونکە ئەو دووانە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ فەرەنسا یاریی دەکەن و نزیکن لێکەوە، ئەمەش دەتوانێت بەو مانایە بێت کە ڤینیسیۆس جونیۆر دەخرێتە باڵی ڕاست، یان بە شێوەیەکی جێگرەوە بەشدار دەبێت، دەتوانن لە پێکهاتەی 4-3-3 بە تەواوی دوور بکەونەوە بۆ ئەوەی جێگەی ئەو جووتەکە جێگر بێت.
بۆ نموونە دیشامپ ڕاهێنەری فەرەنسا بە پلانی 3-4-1-2 یاریی دەکات، بۆ ئەوەی بتوانن ئەو جووتە تا دەتوانن لە نزیکەوە یاریی بکەن، بەڵام ئەو کێشەیەش لە فەڕەنسا هەیە، وەکو ڤینیسۆس چی لە ئەنتۆنی گریزمان بکەن، تا بگونجێت لەگەڵ پلانەکاندا.

بەڵام ڤینیسیۆس جونیۆر بەبێ گومان سەرئێشەیەکی گەورە دروست دەکات یەدەگی بکەن، یاریزانە تەمەن 21 ساڵەکە بە دڵنیاییەوە ناتوانرێت لە دوای ئەو ئاستەی پێشکەشی دەکات دووربخرێتەوە، بۆیە چارەسەری سروشتی بۆ جێگیرکردنی یاریزانە بەڕازیلییەکە ئەوەیە کە لەلای ڕاستەوە یاریی پێبکرێت، کە ئەوەش تواناکانی سنودار دەکات، بە تایبەت لە چەند مانگی ڕابردوودا لەو جێگەیە یاریی نەکردوە، بەڵام ڕەنگە ئەوە دادپەروەرانە نەبێت لەسەر یاریزانێک کە ئەمساڵ لە لای چەپەوە درەوشاوەتەوە و جێگەکەی بگۆڕن.

هەرچەندە ئەوەش سوودی هەیە ماوەیەک مباپێ لە لای چەپەوە یاریی بکات و دەتوانێت بە باشی لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ فێرلاند مێندی لە بەرگری چەپدا دروست بکات، بەڵام لە ئێستادا کارڤاخال لای ڕاست ئەزموونێکی باشی هەیە و لێکگەیشتنی مباپێ لەگەڵ ئەو ئیسپانییە ئاسانترە و سوودی زۆرتری بۆ تیپەکە دەبێت و ڕێگاکە بۆ هەمووان ئاسان دەکات.

لەوانەیە مباپێ لە سەرەتادا خۆی لەو لایەدا ببینێتەوە، چونکە لە یەکەم وەرزی لە پاریس سانجێرماندا بە شێوەیەکی نیمچە ڕێکوپێک ئەو ڕۆڵەی گێڕاوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەمە ئەو شوێنە نییە کە خاڵی هێزی هێرشبەرەکە بێت و دڵشاد بێت لەوێدا، بەڵام کەمێک ئارامی پێویستە.

لەگەڵ گواستنەوەی مباپێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، رەنگە لە کۆتاییدا یەکێک بێت لە سیانەی سەرەکی پێشەوەی یانەکەی، یاخود ڕەنگە پیاوە نوێیەکە لە سەرەتادا ناچار بێت خۆی بکاتە قوربانی، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئامانجی درێژخایەنی ئەوەیە، زووتر جێگەی خۆی لە یەکێک لە ڕۆڵە دڵخواز و سەرەکییە هونەریەکانی خۆی بدۆزێتەوە بەبێ دوا کەوتن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close